ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون رەوانەی وڵاتان دەکرێت

23-06-2022
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ تەشەنەسەندنی ئاوڵەی مەیموون، کۆمپانیایەکی دانیمارکی بەناوی "باڤاریان نۆردیک" دڵنیایی دەدات کە ڤاکسینی پێویستیان هەیە بۆئەوەی خواستی جیهان پڕبکەنەوە و نەهێڵن نەخۆشییەکە لە کۆنترۆڵ دەربچێت.
 
کۆمپانیای "باڤاریان نۆردیک" تەنیا کۆمپانیای مۆڵەتپێدراوی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموونە، کە بارەگاکەی لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارکە. کۆمپانیاکە دەڵێت، داواکاریی ئێجگار زۆریان بۆ چووە و ئەوانیش ئامادەن بەگوێرەی داواکارییەکان ڤاکسین رەوانەی وڵاتان بکەن.
 
رۆلف ساس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیاکە دەڵێت، "لە ساڵی 2019وە مۆڵەتی دروستکردن و دابەشکردنی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموونمان هەیە. ئەو ساڵە تەنیا چەند سەت قورچکێکمان لە ڤاکسینەکە فرۆشت."
 
جێگری سەرۆکی کۆمپانیاکە بە سەرسوڕمانەوە دەڵێت، "لەناکاو بینیمان ژمارەی تووشبووان لە جیهاندا زیادیکرد، بەڵام دڵنیاین دەتوانین خواستی وڵاتان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە پڕبکەینەوە."
 
رۆلف ساس ئاماژەی بەوەش کرد، "چەند ملیۆن قورچکێکمان ئامادەن و ئامادەین رەوانەی وڵاتانیان بکەین."
 
ساڵانە باڤاریان نۆردیک توانای بەرهەمهێنانی 30 ملیۆن قورچک ڤاکسینی هەیە، لەنێویاندا ڤاکسینی سمۆڵپۆکس کە بۆ نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون سوودی لێوەردەگیرێت.
 
بەشێک لە زانایان هۆکاری بڵاوبوونەوەی خێرای نەخۆشییەکە بۆ فیستیڤاڵی هاوڕەگەزخوازەکانی ئەوروپا دەگەڕێننەوە. ئەوانەش تووشبووی ئەو نەخۆشییەن تاوەکو تەواوی برینەکانی سەر جەستەیان ساڕێژ نەبێت، بە چارەسەرکراو پۆلێن ناکرێن.
 
تەندروستیی جیهانی چی دەڵێت؟
 
هەرچەند سەتان تووشبووی ئاوڵەی مەیموون لە جیهاندا تۆمار کراون، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای نەکردووە وڵاتان هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین دژی پەتاکە دەستپێبکەن.
 
لە ئەمریکا تەنیا ئەوە پێشنیاز کراوە ئەوانەی بەریەککەوتنیان لەگەڵ تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون هەیە، ڤاکسین وەربگرن؛ لە فەرەنسا یەک قورچک بۆ ئەو کەسانە دیاریکراوە کە بەریەککەوتنیان هەبووە.
 
هەرچەند ئاژانسی دەرمانی ئەوروپی، دەرمانی نەخۆشیی سیلی وەکو چارەسەری ئاوڵەی مەیموون پەسند کردووە، بەڵام هێشتا لەسەر ئاستی ئەوروپا ڤاکسینەکە بە بەربڵاوی بەردەست نییە.
 
زۆربەی خەڵک لە ماوەی چەند هەفتەیەک لە تووشبوونیان بە ئاوڵەی مەیموون چاکدەبنەوە و چەند تووشبوویەکی کەم دەمرن. لە کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی 20 هەزار و 103 تووشبووی ئاوڵەی مەیموون و یەک مردنی لە سەرتاسەری جیهان تۆمار کردووە.
 
ئەوروپا چەقی بڵاوبوونەوەکەیە، هەزار و 773 تووشبوو تۆمارکراون، کە دەکاتە 84%ی کۆی تووشبووان لە سەرتاسەری جیهان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.