ترەمپ پێشکێشکارێک دەکاتە سەرپەرشتیاری ناوەندی خزمەتگوزاییە تەندروستییەکانی ئەمریکا

20-11-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-

رووداو - هەولێر 

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پۆستێکی گرنگی بواری تەندروستی لە وڵاتەکەی دەداتە پێشکێشکارێکی بەرنامەیەکی تەندروستی و پزیشكێکی بە رەچەڵەک تورکی و دەیکاتە سەرپەرشتیاری ناوەندی چاودێری و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ئەمریکا.

رۆژی سێشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆی بەناوی "سۆشیەڵ ترووس" رایگەیاند، محەممەد ئۆز، پێشکێشکار و پزیشکی ناسراوی کردووەتە سەرپەرشتیاری ناوەندە چاودێری و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ئەمریکا.
 
لەبارەی دەستنیشانکردنی ئۆزی تەمەن 64 ساڵ بۆ ئەو پۆستە، ترەمپ نووسیوویەتی، "ئەمریکا رووبەڕووی قەیرانی تەندروستی بووەتەوە و لەوانەیە هیچ پزیشکێک لە دکتۆر ئۆز باشتر و شیاوتر نەبێت بۆ ئەوەیە ئەمریکا تەندروست بکاتەوە." 
 
دکتۆر ئۆز لە ساڵی 2009ـەوە بەرنامەی تەندروستیی گشتی هەیە و سەرەتا لەگەڵ پێشکێشکار و کەسایەتیی ناسراوی ئەمریکا ئۆپرا وینفری کاری کرد و دواتر بەرنامەی تایبەتی خۆی هەبوو و بەرنامەکەشی هەر بەناوی "دکتۆر ئۆز بوو".
 
دکتۆر ئۆز لە شاری کلیڤلاند لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریکا لە ساڵی 1960 لەدایکبووە، بەڵام دایک و باوکی بەرەچەڵەک تورکن و خەڵکی شاری کۆنیای تورکیان و هاووڵاتینامەی تورکیاشی هەیە. 
 
محەممەد ئۆز لە ساڵی 2022 چووە نێو سیاسەتەوە و خۆی بۆ ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بەربژێر کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو. 
 
محەممەد ئۆز بەوە ناسراوە کە پێشنیاز و چارەسەرە تەندروستییەکانی بەتایبەت لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لاوازبوون و هەمیشە پزیشکانی دیکەی تووڕە دەکرد. 
 
لەو پۆستە نوێیەیدا، محەممەد ئۆز سەرپەرشتیاری سەرجەم ئەو ناوەند، ئاژانسە چاودێری و خزمەتگوزارییە تەندروستییانە دەکات کە ساڵانە خزمەتی تەندروستی بۆ ملیۆنان هاووڵاتیی ئەمریکی دابین دەکەن. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. فاتن خالید، پسپۆڕی ژینگە - دیمەنێکی هەوای پیسبوونی شارێکی کوردستان.

پسپۆڕێکی ژینگە: سەوزایی زیادبکەن، بۆ ئەوەی هەوا پاک ببێتەوە

پسپۆڕێکی ژینگە و گۆڕانەکانی کەشوهەوا رایدەگەیێنێت، 75٪ـی پیسبوونی هەوای شارەکان بۆ سووتانی پاشماوەی زیانبەخشی ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێتەوە کە کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی و ژینگە هەیە.