بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە هەولێر: زۆرینەی منداڵانی چاودێریی چڕ ناکامن

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی راپەڕین بۆ منداڵان لە هەولێر رایدەگەیێنێت، زۆرینەی ئەو منداڵانەی لە بەشی چاودێریی چڕدا خەوێندراون بە ناکامی لەدایکبوون و پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد CPAP بووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 15-1-2025 د. مەحموود محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی راپەڕین بۆ منداڵان لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، ساڵی رابردوو 168 منداڵ لە بەشی چاودێریی چڕ خەوێندراون و زۆرینەیان ئەو منداڵانەن کە بەهۆی زوو لەدایکبوونیان، پێویستیان بە هەناسەدانی دەستکرد بووە.
 
د. مەحموود محەممەد دەڵێت: ئێستا زۆرینەی منداڵەکانی نەخۆشخانەکە تووشبووی پەتا وەرزییەکانن.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی نەخۆشخانەی فێرکاریی راپەڕین بۆ منداڵان لە هەولێر، ساڵی رابردوو 238 هەزار و 980 منداڵ لە بەشی راوێژکاری و 39 هەزار و 940 منداڵیش لە بەشی فریاکەوتن بینراون، چوار هەزار و 543 منداڵیش لە بەشی ناکام خەوێندراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە