دوو مانگە 327 کارمەندی گرێبەست لە تەندروستیی دهۆک مووچەیان وەرنەگرتووە؛ 'داهات کەمی کردووە'

05-03-2023
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک کارمەندی گرێبەستی تەندروستی لە پارێزگای دهۆک دەڵێن، سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و داوا دەکەن مووچەکانیان بۆ خەج بکرێت. بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆک دەڵێت، مووچەی ئەو کارمەندانە لەسەر داهاتی تەندروستیی پارێزگای دهۆکە و بەهۆی ژمێرەی کۆتایی ساڵەوە مووچەیان بۆ خەرج نەکراوە.
 
لە سنووری پارێزگای دهۆک 327 کارمەندی تەندروستی هەن کە بە شێوەی گرێبەستی رۆژانە کار دەکەن لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگاکە و قەزا و ناحییەکانیدا. ئەو کارمەندانە دەڵێن، لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.
 
د. ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک بە رادیۆی رووداوی گوت، ئەو کارمەندانە بە شێوەی گرێبەستی کرێی رۆژانە لەسەر داهاتی تەندروستیی دهۆک دامەزراون و بەهۆی ژمێرەی کۆتایی ساڵی دارایی مووچەیان بۆ خەرج نەکراوە، چونکە لە ناوەڕاستی مانگی 12وە رادەگیرێت، تاوەکو ناوەڕاستی مانگی یەک، "ئێستا لە هەوڵداین بۆئەوەی بەگوێرەی داهاتی بەردەست مووچەکانیان بۆ جەرج بکەین."
 
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک گوتیشی، ئەو کارمەندانە بە شێوەی گرێبەستی رۆژانە لەسەر داهاتی پەرەپێدانی تەندروستیی پارێزگای دهۆک دامەزراون، بە شێوەیەک کە 30%ی داهاتی کەرتی تەندروستی بۆ پەرەپێدانی تەندروستی خەج دەکرێت و 70%ی بۆ خەزێنەی حکومەت دەگەڕێتەوە.
 
بە گوتەی د. ئەفراسیاب مووسا، داهاتی تەندروستی کەمیکردووە و ئەو داهاتەی هەیە بەش ناکات، "هەوڵدەدەین بۆئەوەی بەگوێرەی داهاتی بەردەست مووچەیان بۆ خەرج بکرێت."
 
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، "هەوڵ دەدەین بۆئەوەی پێش نەورۆز مووچەکانیان پێبدەین، بەڵام دابینیکردنی مووچەکەیان پەیوەندیی بە داهاتەوە هەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.