رووداو دیجیتاڵ
باڤێ تەیار، ئەکتەر و شانۆکاری کورد لە بەنداوی تشرین لە باشووری رۆژهەڵاتی منبج بەهۆی بۆردومانی درۆنیی تورکیاوە گیانی لەدەستدا.
لەکاتێکدا گرووپێکی سڤیل رۆژی شەممە 18-1-2025 لە نزیک بەنداوی تشرین کۆببوونەوە، بە درۆن بۆردومان کران.
لە بۆردومانەکەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 15ی دیکەش بریندار بوون.
باڤێ تەیار یەکێک بوو لە بریندارەکان و لە نەخۆشخانە خرابووە ژێر چاودێری. سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 19-1-2025 لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.
بەگوێرەی راگەیێنراوی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لەدوای بۆردومانەکەش یەکێک لەو ئەمبوڵانسانەی بریندارانی دەگواستەوە، "لە لایەن درۆنی شەڕکەری تورکیاوە کرایە ئامانج".
باڤێ تەیار ئەکتەری کۆمیدی و ناسراوی کوردانی رۆژئاوای کوردستانە و لەدایکبووی ساڵی 1961ـــە.
#VÎDEO - Tirkiyeyê êrişî sivîlan kiribû: Bavê Teyar jî canê xwe ji dest da#Rojava #BavêTeyar pic.twitter.com/4UIUZ1FFUs
— RudawKurdi (@RudawKurdi) January 19, 2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ