رووداو دیجیتاڵ
فاتیمە و چەندین ژنی دیکە، لە کابووڵی پایتەختی ئەفغانستان پێشتر لەسەر فرۆشتنی قژیان دەژیان، بەڵام حوکمی تاڵیبان ئەو کارەی لێ قەدەخە کردوون.
فاتیمە، فرۆشیاری قژ دەڵێ "پێشتر دەمتوانی بە ئاسانی لەبەر دەرگەی ماڵەکەم دا قژەکەم بفرۆشم، بەڵام ئێستا زۆر سەخت و مەترسیدارە. فرۆشتنی قژمان هاوکارییەکی باشی ئابووریی دەکردین."
فاتیمە و هاوڕێکانی هەر کیلۆیەک قژی خۆیان بە 42 دۆلار دەفرۆشت، بەڵام لەو کاتەوەی تاڵیبان گەڕاوەتەوە؛ ئەو داهاتەیان نەماوە.
بە گوێرەی پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 85٪ـی دانیشتووانی ئەفغانستان، رۆژانە کەمتر لە دۆلارێکیان دەستدەکەوێت.
بەهۆی رێکارەکەی تاڵیبانەوە، ئێستا ژنان و کچان بە قاچاخ قژیان دەفرۆشن، ئەگەر ئاشکرا بن، سزا دەدرێن.
وەحیدە، هاووڵاتیێکی دیکەی ئەفغانستانییە و گلەیی لە رەوشەکە هەیە، دەڵێ "فرۆشتنی قژم هیوام بوو و بەهۆیەوە دەمتوانی بژیم و هەندێک پارە پەیداکەم. ئێستا، ئەم کارە قەدەخەکراوە و دڵگرانین. هیچ کارێکمان نییە و ئەمەشمان لێ قەدەخەکراوە."
بە گوێرەی بەرپرسانی تاڵیبان، ئەم کارەیان بۆ پاراستنی بەهاکانی ئیسلام و رێزگرتنە لە شکۆی مرۆڤ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ