رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی رێوڕەسمی دابەشکردنی 96ـەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار، فیلمی ئۆپنهایمەر زۆرترین خەڵاتی بەدەستهێناوە.
بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 11-03-2024، لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشکران، بەر لە رێوڕەسمەکە، فیلمی ئۆپنهایمەر بەربژێر بوو بۆ بردنەوەی 13 خەڵات.
کیلیان مەرفی، ئەکتەری دیاری ئێرلەندی خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی بردەوە و کریستۆڤەر نۆلان، دەرهێنەری فیلمی ئۆپنهایمەر وەکو باشترین دەرهێنەر دەستنیشانکرا.
ئۆپنهایمەر فیلمێکی سێ کاژێری مێژوویی هەستبزوێنی هۆڵیوودە و باس لە بیرۆکەی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دەکات لە جەنگی دووەمی جیهانی لەلایەن جەی رۆبەرت ئۆپنهایمەر، زانای فیزیایی ئەمریکی کە دواتر بیرۆکەکە سەردەنێت بۆ وەشاندنی یەکەم بۆمبی ئەتۆمی و بۆ هەمیشە رێڕەوی ژیان دەگۆڕێت.
فیلمی ئۆپنهایمەر بووە براوەی خەڵاتی باشترین 'وێنەگرتن' لەچوارچێوەی خەڵاتەکانی ئۆسکار
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 11, 2024
هەوادارانی فیلمەکە چاوەڕوانن کیلیان مۆرفی ببێتە خاوەنی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو؛ ئێوە چی دەڵێن، پێتان وایە مۆرفی ئۆسکار بباتەوە؟ pic.twitter.com/pjitkxV6H5
هەروەها ئۆپنهایمەر خەڵاتی باشترین وێنەگرتن و رۆبێرت دۆونی وەکو باشترین ئەکتەری پاڵپشتیکار و جینێفەر لەیم وەکو باشترین(فیلم ئیدیتینگ) لە فیلمەکەدا، هەڵبژێردران و خەڵاتی ئۆسکاریان بردەوە.
ئۆسکار گەورەترین بۆنەی هونەریی سینەماییە، کە تێیدا ساڵانە خەڵات بەسەر باشترین سینەماکار و بەرهەمی سینەمایی دابەش دەکرێن.
یەکێکی دیکە لەو فیلمانەی پێشبینی دەکرا خەڵات ببات، فیلمی "باربی" بوو، بەڵام تائێستا تەنیا خەڵاتی باشترین گۆرانیی رەسەن بردووەتەوە، کە گۆرانییەکە لەلایەن بێڵی ئێڵش، هونەرمەندی ئەمریکییەوە گوتراوە.
لە رێوڕەسمەکەدا (ئەمێریکان فیکشن) بە باشترین چیرۆکی وەرگیراو هەڵبژێردرا، (زە بۆی ئاند زە هیرۆن) بوو بە باشترین بەڵگەفیلمی ئەنیمەیشن، (وار ئیز ئۆڤەر)ـیش وەکو باشترین کورتەفیلمی ئەنیمەیشن دیاریکرا، دەرهێنەری فەرەنسی جەستن تریت خەڵاتی باشترین سیناریۆی رەسەنی بۆ فیلمی ئاناتۆمی ئۆف فاڵ -ی بردەوە.
رێوڕەسمی دابەشکردنی 96ـەمین خەڵاتەکانی ئۆسکار لە ویلایەتی لۆس ئەنجلسی ئەمریکا لە هۆڵی دۆڵبی هۆڵیوود بەڕێوەدەچێت، تێیدا زۆرینەی ئەستێرەکانی سینەما لە جیهاندا بەشداری تێدادەکەن.
فیلمی ئۆپنهایمەر بووە براوەی خەڵاتی باشترین 'وێنەگرتن' لەچوارچێوەی خەڵاتەکانی ئۆسکار
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 11, 2024
هەوادارانی فیلمەکە چاوەڕوانن کیلیان مۆرفی ببێتە خاوەنی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو؛ ئێوە چی دەڵێن، پێتان وایە مۆرفی ئۆسکار بباتەوە؟ pic.twitter.com/pjitkxV6H5
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ