راپەڕین بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و کۆنسێرتێک لە مێردین سازدەکات

09-11-2023
پەسار فایەق
هونەرمەند راپەڕین
هونەرمەند راپەڕین
نیشانەکردن ئیدارەی راپەڕین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

'مەم و زین' کە داستانێکی ئەوینداری کوردییە و چیرۆکێکی وەفاداری و خەمناکی خۆشەویستی هەیە و نەگەیشتنی دوو خۆشەویستە بە یەکدی، هونەرمەندان و نووسەران لە بەرهەمەکانیاندا ئاماژەی پێدەدن، یەکێک لەوانە هونەرمەند راپەڕینە کە نوێترین بەرهەمی بەناوی 'مەم و زین' بڵاوکردووەتەوە.
 
راپەڕین، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'مەم و زین'ـە و لە تێکستی هونەرمەند رێزان کۆچە و لەم بەرهەمەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەداخەوە ئەو وایزانیوە کە ئەشقی ئەو لەگەڵ خۆشەویستەکەی وەک ئەشقی مەم و زینە.
 
روونیشیکردەوە، وەک دەزانن مەم و زین گەورەترین چیرۆکی ئەشقە لە مێژوودا، بۆیە بڕیاریدا بەرهەمەکەی بەناوی مەم و زین بێت.
 
دابەشکرنی میوزیکی گۆرانی 'مەم و زین' لەلایەن ئۆزگون دوزگونە کراوە و کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپەکەی لەلایەن ئۆمیور یڵدرمەوە کراوە و لە کەناڵی تایبەتی هونەرمەند راپەڕین بڵاوکراوەتەوە.
 
لەلایەکی دیکەوە، راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ کۆنسێرتێک بۆ هەوادارانی لە مێردنی باکووری کوردستان سازدەکات و گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش دەکات، ئەمەش لە درێژە ئەو زنجیرە کۆنسێرتانەیەتی کە ئەمساڵ پێشکێشیان دەکات.
 
راپەڕین، ناوی تەواوی دیلەک دەمیرە و لە 30ـی کانوونی یەکەمی 1985 لە وانی  باکووری کوردستان لە دایکبووە، یەکەم ئەلبوومی بەناوی 'خاپینۆک' لە 2012 بڵاوکردووەتەوە، دوو ئەلبوومی دیکەی بەناوی 'تاروومار' و 'رێ نەوا' لە 2013 و 2014 بڵاوکردووەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەبهیشێک باچان و ئایشواریا رای

ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان جیابوونەتەوە؟

بەم دواییە چەند جارێک لە بەشێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، باس لە جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی سینەمای بۆلیوود، ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان دەکرێت، ئەوان بە فەرمی باسی جیابوونەوەی خۆیان نەکردووە، ئەی چی وایکردووە باس لە جیابوونەوەیان بکرێت؟