داهاتی بەشی دووەمی 'Dune' زیاتر لە 31 ملیۆن دۆلارە

03-03-2024
پەسار فایەق
دیمەنێک لە بەشی دووەمی فیلمی "Dune"
دیمەنێک لە بەشی دووەمی فیلمی "Dune"
نیشانەکردن "Dune"
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی "Dune" لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت، لەوانەش لە سینەماکانی کوردستان و داهاتی لە بەشێک لە سینەماکانی جیهاندا 31 ملیۆن و 523 هەزار دۆلارە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە سینەماکانی ئەمریکا پێشان نەدراوە.
 
لەم بەرهەمەدا تیمۆسی چەلامێت، ئەکتەری ئەمریکی – فەرەنسی و زندێیا، ئەکتەری ئەمریکی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلۆنۆڤە، دەرهێنەری فەرەنسییە، مژاری سەرەکی ئەم بەشە تۆڵەسەندنەوەیە.
 
بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2021 بڵاوکرایەوە و پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 433 ملیۆن دۆلار بوو و توانی شەش خەڵاتی ئۆسکار بەدەست بێنێت.
 
بڕیاربوو بەشی دووەمی فیلمەکە لە 2023 بڵاوبکرێتەوە، بەڵام بەهۆی مانگرتنی ئەکتەر و نووسەرانی لە هۆلیوود، کاریگەری خستە سەر بەڕێوەچوونی کارەکانی و بەهۆیەوە بۆ 2024 دواخرا.
 
فیلمەکە بە تەکنیکی ئایماکس وێنەگیراوە و بودجەی بەرهەمهێنانی 190 ملیۆن دۆلارە، بەپێی هەڵسەنگاندنی بینەران بۆ فیلمەکە لە ماڵپەڕی ئای ئێم دی بی، توانی لە کۆی 10 خاڵ، نۆ خاڵ بەدەستبێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێک لە بەشی دووەمی "Smile"

'Smile 2' پێشبینییەکان تێدەپەڕێنێت و لە یەکەم هەفتەدا 23 ملیۆن دۆلار بەدەستدێنێت

باشترین کات بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمە ترسناکەکان، چارەگی چوارەمی ساڵە، ئەویش بەهۆی شەوی هاڵۆوینەوەیە کە گرێدراوی جیهانی ترسە. لەم هەفتەیەدا بەشی دووەمی فیلمی ترسناک "Smile" بڵاوکرایەوە و توانی پێشبینییەکان تێپەڕێنێت و 23 ملیۆن دۆلار لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا بەدەستبێنێت.