بەشی سێیەمی 'Venom' بە رۆڵگێڕانی تۆم هاردی بڵاودەکرێتەوە

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
تۆم هاردی لە پێشاندانی تایبەتی "Venom: The Last Dance" لە نیویۆرک. وێنە: AFP
تۆم هاردی لە پێشاندانی تایبەتی "Venom: The Last Dance" لە نیویۆرک. وێنە: AFP
نیشانەکردن "Venom" تۆم هاردی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە ئامادەبوونی تۆم هاردی، ئەکتەری سەرەکی لە زنجیرە فیلمی "Venom"، پێشاندانی بەشی سێیەمی فیلمەکە لە نیویۆرک بەڕێوەچوو. 
 
بەشی سێیەمی فیلمەکە بەناوی "Venom: The Last Dance"یە و دوایین بەشی زنجیرە فیلمەکە دەبێت، بەڵام دیار نییە کارەکتەری ڤینۆم لە فیلمی دیکەیدا بەشدار دەبێت یان نا.
 
لەبارەی دەرکەوتنی کارەکتەری ڤینۆم لە بەشی نوێی زنجیرە فیلمی "Spider-Man"، تۆم هاردی رایگەیاند، لەوە ناچێت بەشدار بێت، چونکە ئەگەر پڕۆژەیەکی لەم شێوەیە لە ئارادابووایە، ئەو ئاگادار دەبوو.
 
تۆم هاردی بەوە ناسراوە کە رۆڵی کارەکتەرە جیاوازەکان بە سەرکەوتووی دەگێڕێت، بەتایبەتیش لە فیلمی "The Dark Knight Rises" و "Legend".
 
هاردی، لەبارەی رۆڵگیڕانی بۆ کارەکتەرە جیاوازەکان، گوتی: "هیچ کام لەمانە بۆ من ئاڵۆز نین، چونکە تەنیا رۆڵگێڕانە. هەر کە لەسەر شتێک جێگیر بووم، رەزامەندی هەمووان بەدەست دێنم و دەبێتە خاڵی دەستپێک بۆ وێنەی سێبەری کارەکتەرەکە، لە رووی دەنگ و جەستەوە، ئەوکات مژارەکە پەیوەندی بە نواندن و ئەو ماددەیەوە هەیە کە لەلامان هەیە".
 
لە بەشی سێیەمی فیلمەکەدا، هاردی رۆڵی کارەکتەری ڤینۆم دەگێڕێت کە خاوەن هێز و توانایەکی لەرادەبەدەری هەیە. ئەمجارە گەمارۆ دەدرێت و رووبەڕووی کۆتایی دەبێتەوە.
 
بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە رۆژی هەینی 25ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشانبدرێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە