بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار 154 هەزاری تێپەڕاند

28-08-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن نرخی دراو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دینار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 154 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ (دووشەممە، 28ـی ئابی 2023) زیاتر لە 195 ملیۆن دۆلاری فرۆشت، لەو بڕە 25 ملیۆن دۆلاری بە نەختینە بووە و ئەوی دیکەی بۆ حەواڵە بووە.
 
لەبارەی بەهای دینارەوە، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕینەوەی دراو لە هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بانکی ناوەندی چەند رۆژێکە دۆلار بە شێوەی نەختی کەم دەفرۆشێت، بۆیە بەهای دینار زیاتر دابەزیوە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 154 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 154 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، لە هەولێر 100 دۆلار بە 153 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 131 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی سنووریی خوسرەوی

گومرگی کرماشان: لە 9 مانگدا 1.4 ملیۆن تۆن کەلوپەل لە دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە هەناردە کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی کرماشان رایگەیاند، لە 9 مانگی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە 704 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە رێگەی دەروازەی سنووریی خوسرەوییەوە هەناردەی عێراق کراوە