رووداو دیجیتاڵ
کەمبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن رێکخراوی ئۆپێک و رووسیاوە و ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی بەرزکردەوە.
ئامارەکانی هەلی کاری نوێ لە ئەمریکاش ئاماژە بە بەهێزیی ئابووری ئەمریکا دەدەن، کە دەتوانێت بەرزبوونەوەی خواستی بۆ نەوتی خاو لێبکەوێتەوە.
بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 08-01-2025 لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 32 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیلی بە 77 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 42 سەنت بەرزبووەوە و بە 74 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی رووپێویی ناوەندەکانی وزە، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی رێکخراوی ئۆپێک لەدوای دوو مانگ بەرزبوونەوە، لە مانگی 12دا دابەزیوە و ئەوەش نرخەکانی نەوتی بەرزکردووەتەوە.
بەهۆی بەڕێوەچوونی کاری چاککردنەوە لە چەندین کێڵگەی نەوتی ئیمارات، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لەو وڵاتە دابەزیوە.
سەبارەت بە رووسیا، لە مانگی 12ی ساڵی رابردوودا، ئەو وڵاتە 8.971 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، کە کەمترە لە ئامانجی حکومەتی ئەو وڵاتە.
کۆمپانیای راوێژکاریی (کاپیتاڵ ئیکۆنۆمیکس) لە یاداشتێکدا بۆ بازرگانان رایگەیاندووە، ئامارە نوێیەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا ئاماژە بەوە دەدەن کە بازاڕی کاری ئەو وڵاتە گەڕاوەتەوە بۆ جموجۆڵی پێش سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، کە دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەلایەن ئەو وڵاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ