نرخی زێڕ بە رێژەی 0.1% دابەزی

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ رۆژی چوارشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا دابەزی.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 08-01-2025 نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە رێژەی 0.1% دابەزی و بە 2648 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە هەمان رێژە دابەزی و بە 2662 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
کێلڤین وۆنگ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (ئاسیا پاسێفیک) لەوبارەیەوە رایگەیاند، "بەهۆی گەشبینی بە سەقامگیربوونی سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە ئەم ساڵدا بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆکاری دابەزینی بەهای زێڕ."
 
بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە، سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکاش بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی 8 مانگی رابردووی خۆی.
 
لە مانگی 11ی ساڵی رابردوودا، بەپێی وەزارەتی کاری ئەمریکا زیاتر لە 8 ملیۆن هەلی کاری نوێ رەخساوە، کە نزیکەی 200 هەزار لە مانگی 10 زیاترە، ئەوەش هێمایەکە بۆ بەهێزیی ئابووریی ئەمریکا، کە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری لێکەوتووەتەوە.
 
بازاڕەکان ئێستا چاوەڕوانی تەنیا یەک جار کەمکردنەوەی سوودی بانکین لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە. پێشتر بازرگانان پێشبینییان کردبوو دوو جار لە ئەم ساڵدا بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی دابەزێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی دارایی عێراق: ساڵی 2024 تەواو بوو و چاوەڕێی لیستی مووچەی مانگی یەکین

وەزارەتی دارایی عێراق بە ناردنی 441 ملیار دینار وەکو مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە ناردنی هەر بڕە پارەیەکی دیکە هێنا و رایگەیاندووە، ساڵی 2024 تەواو بوو و ئێستا چاوەڕێی لیستی مووچەی مانگی یەک دەکەن تاوەکو وردبینیی تێدا بکەن