بەهای دینار زیاتر دابەزی؛ 100 دۆلار 160 هەزار دیناری تێپەڕاند

09-10-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن نرخی دینار و دۆلار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ


بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە 201 ملیۆن دۆلای فرۆشت؛ لەو بڕەش زیاتر لە 32 ملیۆن دۆلاری بە نەخت فرۆشتووە. بەهای دیناریش بەردەوامە لە دابەزین و 100 دۆلار بە 160 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
رۆژی دووشەممە 9ـی ئۆکتۆبەری 2023، بانکی ناوەندیی عێراق 201 ملیۆن و 82 هەزار و 400 دۆلاری فرۆشت؛ لەو بڕە 32 ملیۆن و 470 هەزار دۆلاری بە نەختینە بوو و ئەوی دیکەی بە حەواڵە بوو.
 
کاروان محەممەد، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 160 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
هاوکات، لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، 100 دۆلار بە 160 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەهای دینار لە بەغدا زیاتر دابەزیوە و 100 دۆلار بە 160 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام نەیتوانیوە بەهای دینار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دۆلار جێگیر بکات.
 
پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لەنێو بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێرەوە گوتی ئەوەی لێرە هەیە ئەوەیە، خەڵک بێتاقەتن و ئومێدیان بەوە نەماوە بەهای دۆلار جێگیر بێت.
 
سەعدی عەلی، دۆلارفرۆشێک لە بازاڕەکەی هەولێرەوە بە پەیامنێری رووداوی گوت، هۆکاری سەرەکیی دابەزینی بەهای دینار، کەمی نەختینەی دۆلارە لە بازاڕدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە