ئابووری
بەرهەمی پەتاتەی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ هەناردە دەکرێت، وێنە: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
رووداو دیجیتاڵ
200 تۆن پەتاتەی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ئەمڕۆ هەناردەی ئیمارات دەکرێت. گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، کوێت، ئوردن و ئازەربایجانیش داوای پەتاتەی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا 200 تۆن پەتاتەی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بە بارهەڵگر هەناردەی ئیمارات دەکرێت و هەر لەم هەفتەیەشدا 300 تۆنی دیکە هەناردەکراوە.
بەرگەشت ئاکرەیی دەڵێت، هەناردەکردنی پەتاتەی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات لەسەر داوای ئەو وڵاتەیە و وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی وەبەرهێنەرانی ئیمارات پەتاتەکە دەنێرن؛ گوتیشی، "بڕیارە لەمەودوا، هەفتانە 500 تۆنی دیکەی پەتاتە هەناردە بکرێت، کە ئێستا نزیکەی 5000 تۆن پەتاتە لە کۆگەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە."
گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان باسی لەوەش کرد، هەریەکە لە ئازەربایجان، کوێت و ئوردنیش خواستیان لەسەر پەتاتەی هەرێمی کوردستان هەیە و داوایان کردووە بۆیان هەناردە بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ