لە تورکیا نرخی بەنزین و گازوایل بەرزدەبێتەوە

04-11-2022
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە تورکیا و باکووری کوردستان هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە، نرخی بەنزین و گازوایل بەرزبووەتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی، 4ـی تشرینی دووەمی 2022، لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی یەک لیتر بەنزین یەک لیرە و 31 قروش و نرخی یەک لیر گازوایل 49 قرووشی خرایەسەر، هەروەها یەک دۆلاری ئەمریکی بە 18 لیرە و 62 قرووش مامەڵەی پێوەکرا. 
 
دوای بەرزبوونەوەی نرخی لیتر، لە ئیستەنبووڵ نرخی لیترێک بەنزین بۆ 22 لیرە و 68 قرووش، لە ئەنقەرە نرخی لیترێک بەنزین بۆ 22 لیرە و 85 قرووش و لە ئیزمیریش نرخی لیترێک بەنزین بۆ 22 لیرە و 84 قرووش بەرزکرایەوە. 
 
بە زیادکردنی 49 قروش بۆ لیترێك گازوایل، ئەمڕۆ لە ئیستەنبووڵ لیترێک گازوایل بە 10 لیرە و 80 قرووش، لە ئەنقەرە لیترێک گازوایل بە 10 لیرە و 79 قرووش و لە ئیزمیر نرخی یەک لیتر گازوایل بە 10 لیرە و 54 قرووش دەفرۆشرێت. 
 
لە توکیا و باکووری کوردستان نرخەکانی سووتەمەنی بەگوێرەی پارێزگا، شارۆچکە و ناوچەکان دەگۆڕێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بانکی ناوەندیی عێراق.

K2 لە پشت سزادانى 49 کۆمپانیاکەى عێراقە کە ژمارەیەکیان کوردین

چەند کۆمپانیایەکى کوردى لەنێو ئەو 49 کۆمپانیایانەدان کە بانکى ناوەندى سزاى داون و بۆیان نییە لە مامەڵەی فەرمیی حەواڵەى دەرەکى بکەن، واتە ناتوانن دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار وەربگرن. خاوەنى یەکێك لە کۆمپانیا سزادراوەکان دەڵێت، بڕیارەکە لەسەر بنەمای راپۆرتی کۆمپانیایەکى وردبینى ئەمریکیی دراوە بەناوی K2.