رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار و تمەن بەرامبەر دۆلار بەرزبوونەوە؛ نرخی زێڕیش لە بازاڕەکاندا دوو رۆژە جێگیرە.
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 146 هەزار و 900 دینارە بە پێنج هەزار دیناری و بە 25 هەزار دینارییش 100 دۆلار بە 146 هەزار و 600 دینارە."
هەر ئەمڕۆ حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "100 دۆلار بە 146 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت."
بەهای دراوەکان
لەبارەی بەهای دراوەکانی دیکەوە رەوەز میرزا لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی گوتی، "100 دۆلار بە حەواڵە بە 8 ملیۆن و 200 هەزار تمەنە و بە نەختییش بە 7 ملیۆن و 300 هەزار تمەنە."
بەهای دراوەکانی دیکە بەم شێوەیە:
- یەک ملیۆن لیرەی سووری بە 139 هەزار و 750 دینارە
- 100 دۆلار بە 3 هەزار و 816 لیرەی تورکیە
- 100 یۆرۆ بە 164 هەزار و 500 دینارە
- 100 پاوەن بە 191 هەزار دینارە
- 1000 کرۆنی سوێدی بە 125 هەزار دینارە
بەهای زێڕ
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوو رۆژە بەهای زێڕ گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە، چونکە بازاڕەکانی جیهان بەهۆی پشووی هەفتانەوە داخراون."
جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر گوتی: "ئەمڕۆ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 695 هەزار دینارە."
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕ
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 975 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 728 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 595 هەزار دینارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ