ئەم هەفتەیە هێلکەکەی مانگی رەمەزان دەگاتە هەرێمی کوردستان

02-05-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن هێلکە بەشەخۆراک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر دەڵێت، دوێنێ بەغدا پەیوەندییان پێوەکردوون و پێیانگوتوون لەم هەفتەیە ئەو هێلکەیە دەنێرن، کە بڕیار بوو لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزاندا دابەشبکرێت.  
 
رۆژی سێشەممە 02-05-2023 دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەغدا پەیوەندیان پێوە کردووین و ئاگاداریان کردووینەتەوە ئەو هێلکەی بڕیار بوو لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان بگات، ئامادەیە و ئەم هەفتەیە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی دەنێرن."
 
بڕیار بوو لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی سێدا، کە تایبەت بوو بە مانگی رەمەزان هێلکە، نیشاستە، ماکەرۆنی و ئاری سفر دابەشبکرێت، بەڵام تائێستا  هێلکەکە دابەش نەکراوە.  هەر خێزانێک لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە تەبەقەیەک هێلکەی دەردرێتێ.
 
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر ئەم هەفتەیە بەدەستیان بگات راستەوخۆ یەکسەر دابەشی دەکەن. 
 
هەروەها شەوکەت محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوێنێ ئاگادارکراینەوە، کە ئەمڕۆ  هێلکەکەمان بەدەست دەگات، بەڵام لەکاتی بارکردن هەندێک گرفت دروست بووە، بۆیە ئەمڕۆ نەگەیشتووە، بەڵام هەر دەنێردرێت، چونکە ئەوە لەنێو بەشەخۆراکی هاونیشتمانیان بووە."
 
ئێستا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەشەخۆراکی مانگی چوار دابەشدەکرێت، کە لە سلێمانی 80٪ و لە هەولێر زیاتر لە 60٪ی دابەشکراوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەیان گەنج لە بازاڕی گەنجان بەرهەمەکانیان نمایش کرد.

200 گەنج لە بازاڕی گەنجانی هەولێر بەرهەمەکانیان نمایش کرد

ئیلاف کچێکی 21 ساڵانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بەڵام بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن داهاتی خۆی، دەستی داوەتە کاری دەستی و کەلوپەلەکانی لە بازاڕی گەنجان نمایشکرد.