لە رووسیا نرخی هێلکە 40٪ بەرزبووەتەوە

12-12-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
نیشانەکردن هێلکە رووسیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رووسیا نرخی هێلکە 40٪ بەرزبووەتەوە و هاووڵاتییانی نیگەران کردووە. وەکو چارەسەر، پێشنیاز دەکرێت بۆ شەش مانگ هەناردەی هێلکە قەدەخە بکرێت.
 
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاندووە، خۆی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتیی رووسیا بەربژێر دەکاتەوە، دەنگدانێک کە دەکەوێتە دوای دوو ساڵ لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی کە بووە هۆی قوربانیدانی بەکۆمەڵ و سزاکانی رۆژئاوای بۆ سەر مۆسکۆ بەدوای خۆیدا هێنا.
 
هەرچەندە پووتین بەردەوام ستایشی ئابووریی وڵاتەکەی دەکات لەبەرامبەر سزاکان، بەڵام بەرزبوونەوەی هەڵاوسان بۆ 7.5٪ لە مانگی رابردوودا، کاریگەریی لەسەر توانای کڕینی رووسییەکان داناوە.
 
رۆزستات، دەزگای ئاماری رووسیا دەڵێت، نرخی هێلکە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو 40٪ بەرزبووەتەوە.
 
نرخی دەستەیەک هێلکە (10  هێلکە) لە رووسیا گەیشتووەتە 1.50 دۆلار، کە دەکاتە 130 بۆ 140 رۆبڵی رووسی، لەکاتێکدا پێشتر بە نزیکەی 70 رۆبڵ بوو.
 
یێلیزاڤێتا شالایێڤسکایا، هاووڵاتیی خانەنشینی رووسی دەڵێت "تۆقیوم! ئەوەی لە نرخەکان روودەدات مۆتەکە (کابووس)ـە. ئەمە نەک تەنیا بۆ هێلکە، بەڵکوو بۆ هەموو شتێک راستە."
 
بەپێی میدیاکانی رووسیا، بەرزبوونەوەی نرخی ئالیک و بەرهەمە ڤێتێرنەرییەکان، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی هێلکەن.
 
بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە نەک تەنیا هاوڵاتییان، بەڵکوو بەرپرسانیشی نیگەران کردووە؛ ئیگۆر کراسنۆڤ، داواکاری گشتیی رووسیا لەبارەی نرخی هێلکەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بەرهەمهێنەر و فرۆشیارانی هێلکە دەستپێکردووە.
 
هاوکات خزمەتگوزاریی فیدراڵی بۆ چاودێریی ڤێتێرنەری و تەندروستیی رووەکی، رێگەی بە هاوردەکردنی هێلکە لە تورکیاوە داوە.
 
وەزارەتی کشتوکاڵی رووسیاش پێشنیازی کردووە بۆ ماوەی شەش مانگ هەناردەی هێلکە لە رووسیاوە قەدەخە بکرێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فڕۆکەیەکی F18ـی سەر بە هێزی دەریایی سوپای ئەمریکا

ئەمریکا "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی لە دەریای سوور دەخاتە خوارەوە

سوپای ئەمریکا ئەمڕۆ رایگەیاند، هێزەکانیان "بە هەڵە" فڕۆکەیەکی جەنگیی وڵاتەکەیان لە ئاسمانی دەریای سوور خستووەتەخوارەوە، لە ئەنجامدا کورسیی فڕۆکەوانەکانی فڕێدراونەتە دەرەوە و بە رزگاریان بووە.