محەممەد شیاع سوودانی: بەشێک لە پشکی بودجەی هەرێمی کوردستانمان نارد

01-08-2023
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
نیشانەکردن بودجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانیان لە بودجەدا ناردووە بەمەبەستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران. 
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ (سێشەممە، 1-8-2023) دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد. لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە گوتی بەشێک لە پشکی هەرێمی کوردستانیان لە بودجەدا ناردووە و ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی پارەکە لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراقدایە. 
 
تایبەت بە دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەک نەنێردراوە و هەر کات گەیشت، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکەن.
 
لەبارەی ئەوەی کە پەیوەندی بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغداوە هەیە، محەممەد شیاع سوودانی گوتی، " رێککەوتنمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و لیژنەش لە هەردوولا پێکهێندراوە بۆ چاودێریکردنی رێککەوتنەکە."
 
بەشێکی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا تایبەتە بە نەوت و، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات بۆ ئەوەی هەناردەی دەرەوە بکرێت، یان لە نێوخۆدا بەکاربهێندرێت. 
 
محەممەد شیاع سوودانی لەو بارەوە گوتی، تاوەکو ئێستا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەستی پێنەکردووەتەوە و گوتیشی، "رۆژانە 55 هەزار بەرمیل لە هەرێمی کوردستان وەردەگرن".

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی

لە ساڵی 2025 فرۆشتنى دۆلار لە عێراق دەگۆڕدرێت

ساڵی 2025 بانکى ناوەندى فرۆشتنى دۆلار لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنى دادەخات و دەیداتە دەست ژمارەیەک بانک، 'فرۆشتنى دۆلار خێرا و زۆرتر دەبێت'، بە گوتەى پسپۆڕێکى بانکى، پێشبینى دەکرێت ئەمە بەهاى دینار بەرزبکاتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە ئەو بانکە ئەمساڵ 60.4 ملیار دۆلارى فرۆشتووە کە 93.3%ـی بۆ حەواڵەى دەرەکى بووە و چووەتە دەرەوەى عێراقەوە.