رووداو دیجیتاڵ
ئەمە یەکێک لە کۆنترین ژێردەریاییەکانی سەردەمی دوای جەنگی جیهانی دووەمە و ئێستا وەک مۆزەخانەیەکی نیشتمانی لە شاری برێمەرهاڤن لە ئەڵمانیا پیشانی گەشتیاران دەدرێت.
ژێردەریایەکە ناوی "ویلهێلم باوە"ـیە ، لە قەراخ دەریایەک لە شاری برێمەرهاڤن ـی ئەڵمانیا دانراوە، رۆژانە بەشێک لەو گەشتیارانەی سەردانی ئەو شارە دەکەن، دەچنە نێوی و چێژ لە دیمەنەکانی وەردەگرن.
ژێردەریاییەکە هەر بە ناوی دیزایینەرەکەیەوە ناونراوە "Wilhelm Bauer".
ئەم ژێردەریاییە لە کۆتاییەکانی جەنگی جیهانیی دووەم دروستکراوە و هێزی دەریاوانیی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی سنوورەکانی بەکاریهێناوە، پێشیان گوتووە "فیلەکەی ژێردەریا."
کە لە ژوورەوە سەیری ژێردەریاییەکە دەکەی سەرسام دەبی بەو کەرەستانەی لە دروستکردنیدا بەکارهاتوون، 58 کەس بە بەردەوامی لەنێو ژێردەریایەکەدا کاریان کردووە، بەشێک لە کەلوپەلی سەربازەکان هێشتا وەکو خۆیان ماون و لەنێو ژێردەریایەکەدا پارێزراون.
لەنێو ژێردەریایەکەدا هێشتا ئەو مووشەکانە ماون، کە لەکاتی شەڕدا ویستوویانە بەکاریان بهێنن، بەهەمان شێوە ژووری خەوی سەربازەکان و بەشێک لە کەلوپەلی رۆژانەیان.
لەنێوان ساڵانی 1906 - 1945 ، ئەڵمانیا 1183 ژێردەریایی دروستکردووە، لەنێوان ئەو ساڵانە (جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی) 739 ژێردەریایی بەهۆی شەڕەوە تێکشکێنراون.
ژێردەریایەکە درێژیەکەی 67.1 مەتر و پانیەکەی 6.2 مەترە. لەژێرئاودا 865 تۆن و لەسەر ئاو 761 تۆن بووە.