29-09-2020
16:02
نێچیرڤان بارزانی: سەڵاح کوێخا نموونەیەکی جوانی بەرپرسیارێتیی پێشکەش کرد
نێچیرڤان بارزانی: سەڵاح کوێخا نموونەیەکی جوانی بەرپرسیارێتیی پێشکەش کرد
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بە بۆنەی کۆچی دوایی سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بڵاوکردەوە و رایەگەیاند، ناوبراو نموونەیەکی جوانی بەرپرسیارێتیی پێشکەش کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە، سەڵاح کوێخا ئەو ساڵانەی سەرپەرشتایری ئیدارەی گەرمیان بوو لە نزیکەوە پێکەوە کاریان کردووە و هەمیشە بە هەموو توانایەوە ویستوویەتی خزمەت بە گەرمیان بکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری سەڵاح کوێخا دەکەم."
دەقی راگەیێندراوەکە:
سهرۆكى ههرێمى كوردستان سهرهخۆشى له خانهوادهى كۆچكردوو سهڵاح كوێخا دهكات
پرسه و سهرهخۆشيى قووڵم ئاراستهى خانهواده و كهسوكار و هاوڕێيانى كۆچكردوو سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان دهكهم كه بهداخهوه ئهمڕۆ كۆچى دوايى كرد. هاوسۆز و هاوخهميانم، له خواى مهزن داواكارين خوالێخۆشبوو بخاته بهر بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى و ئارامى و دڵنهوايى به ههمووان ببهخشێت.
كاك سەڵاح کوێخا نموونهیەكی جوانی بەرپرسیاریەتی پێشكەش كرد و كاديرێكى ماندوونهناس، دڵسۆز و كارامهى لێهاتوو بوو، ساڵانێكى دوور و درێژى تهمهنى به خزمهت و پێشمهرگايهتى و تێكۆشان لهپێناو گهل و وڵاتهكهيدا بهخشى، ئهو ساڵانهى سهرپهرشتيارى ئيدارهى گهرميان بوو، له نزيكهوه كارمان پێكهوه كردووه و ههميشه به ههموو توانايهوه ويستوويهتى ئهوپهڕى خزمهت به گهرميان و گەرمیانییەكان بكات، كار و ئهركهكانى به خهمخۆرى بهڕێ دهكرد و زۆر مهبهستى بوو زۆرترين ئاوهدانى و خزمهتگوزارى بگاته خهڵكى قوربانيدهرى گهرميان و كهسوكارى سەربەرزی ئهنفالكران.
گيانى شاد و يادى به خێر.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
29/9/2020
زیاتر بخوێنەوە
12:54
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ماڵباتی سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی گەرمیان دەکات و دەڵێت، کۆچی دوایی سەڵاح کوێخا جێگەی داخە.
دەقی پرسەنامەکەی بەرهەم ساڵح بۆ ماڵباتی سەڵاح کوێخا
بنەماڵە و کەسوکار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو سەڵاح کوێخا
بهداخ و پەژارەیەکی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو برای ئازیزمان (سەڵاح کوێخا) پێشمەرگەی پارتیزان و تێکۆشەری دێرین و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان-مان بیست، ھەڤاڵ سەڵاح کوێخا بەشێکی زۆری تەمەنی لە سەردەمی خەباتی شاخ وەک پێشمەرگە و شار وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تەرخانکردبوو بۆ خزمەتی خەڵک، کۆچی دوایی جێگای داخە.
بهم بۆنه خهمبارهوه پرسهو سهرهخۆشی خۆمان ئاڕاستهی خانهواده و كهسوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، دهكهم و داوام له خودای گهوره ئهوهیه بهر رهحمهتی خۆی بخات و به بهههشتی بهرینی شاد بكات و دوا کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و سهبووری و دڵنەوایی ههموو لایهك بدات.
ٳنــا لله وٳنــا ٳلــیــه راجــعــون
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق
09:53
مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری سەڵاح کوێخا دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان دەکات و دەڵێت، "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیانم بیست . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت."
دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی
*پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان*
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیانم بیست . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/9/29
زیاتر بخوێنەوە
09:51
هەر کاتێک وشەی جوامێر یان پیاوی مەردم دەکەوێتە بەر گوێ، یەكسەر کاک سەڵاحی کوێخام دێتە بەرچاو. کاک سەڵاح نموونەی مەردایەتی و مێرخاسی و پەرۆشی بوو بۆ خاک و نیشتمان. پێشمەرگەیەکی پارتیزان و دڵسۆز، دەوڵەتمەدار و بەرپرسێکی دەست و دامێن پاک و رەوشت بەرز و بە هەموو مانایەک مەرد.
کاک سەڵاح زۆر جیاواز بوو و تا دواساتەکانی ژیانی بە پاکێتی و بەهەمان ئەو بیر و باوەڕەوە ژیا کە لە گەنجێتیدا لەپێناویدا بووە پێشـمەرگە و هەرگیز رێگەی نەدەدا ناو و ناوبانگی لە کەدار بێت.
کاک سەڵاح وەکچۆن لە سەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتیدا مەرد و جوامێر بوو، لە قۆناغی پاش پێشمەرگایەتیشدا هەر مەرد و جوامێر مایەوە. نەیهێشت پلە و پۆست ناوی بزڕێنێت. ئەو دەسەڵاتە زۆرەی وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان هەیبوو، بەکاری نەهێنا بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی یان بۆ پڕکردنی گیرفانی.
لە دوا کۆنگرەی یەکێتی، لەناو گەرمییانییەکاندا رەنگە كاك سەڵاح خۆشەویسترین و بەهێزترین ئەندامی کۆنگرە بووبێت، كەچی پاشەكشەی كرد بۆ هەندێک هەڤاڵی دیکە تا گرژی نەکەوێتە ناو کۆنگرەوە.
لە ژیانمدا لە کەم شت پەشیمانم. بەڵام هەست دەکەم غەدرم لەم پیاوە مەزنە کرد. دوو ساڵ بوو داوای دەکرد خانەنشینی بکەم و هەڤاڵێکی دیکە لە شوێنەکەی دەستبەکار بێت، بەڵام من لێی پاڕامەوە کە لەبەر هەستیاری دۆخەكە و ئەو هاوسەنگیەی رایگرتبوو و هەروەها لەبەر ئەو رێزەی کە لە گەرمیان هەیبوو بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی گەرمیان. ساڵی رابردوو بەڵێنم پێدا کە یەکساڵی دیکە بەردەوام بێت خانەنشینی دەکەم. ئەوەبوو سەرەتای مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ خانەنشین کرا.
بەڵێ کوێخا جوامێرەکەی گەرمیان دوو ساڵ تەنیا لەبەر خاتری من و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، ویست و خواستی خۆی و هاوسەرە بەڕێزەکەی مامۆستا هیامی بەلاوەنا و لە پۆستەکەی بەردەوام بوو.
ئێستا پەشیمانم و هەست ئەکەم غەدرم لە خۆی و مامۆستا هیامی هاوسەری کرد کە بە پێداگرییەکانم نەمهێشت لانیکەم دوو ساڵ بە ئارامی و دوور لە فشاری بەرپرسیارێتی پێکەوە بژین. زۆر دڵگرانم کە نەیتوانی یەک رۆژ چێژ لە ژیانی خانەنشینی ببینێت، چونکە هەرکە خانەنشین بوو تووشی پەتای کۆرۆنا بوو. لێرەدا هیچم نییە بیڵێم جگە لەوەی زۆر داوای لێبووردن بکەم لە مامۆستا هیام.
هیوادارم کاک سەڵاح و ئەداکەی نموونەیەک بێت بۆ ئەو کەسانەی نایانەوێت مێژووی خۆیان بە کاری نەشیاو ناشیرین بکەن. ژیان و تێکۆشانی کاک سەڵاح فێرمان دەکات هەر کەسێک کە ئەمڕۆ لەهەر بوارێکدا ناوبانگێکی هەیە، ئەگەر بە پاکی و بە رەوشت بەرزییەوە بژین، ئەوانیش دوای خۆیان وەک کوێخا جوامێرەکەمان بە جوانی دەچنە ناو مێژووەوە.
هەرچەندە وشەکان زۆرجار لە ئاست شكۆ و ناوبانگ و مێژووی مرۆڤە مەزنەکاندا کورت دەهێنن، بەڵام دوای هەموو ئەو ساڵانەی یەکتر ناسینمان هەست دەکەم تەنیا وشەیەک کە شیاو بێت لەپاڵ ناوی کاک سەڵاحدا دایبنێم ئەوەیە کە بڵێم: کاک سەلاحی مەرد.
رۆحت شادبێت کاک سەڵاح.. کوێخاکەی خۆم و گەرمیان
07:33
سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان
رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەڵاح کوێخا، سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دواییکرد. گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیانیش دەڵێت، بەهۆی کۆرۆناوە بووە.
هەڤاڵ ئیبراهیم، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 29-9-2020 سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی "بەهۆی نەخۆشیی كۆرۆناوە" گیانی لەدەستداوە. گوتیشی "پێشتر هیچ نەخۆشییەكی دیكەی نەبوو، رۆژێك دوای رێوڕەسمی دەستلەكارهەڵگرتنی لە دووی ئەم مانگە توقشی كۆرۆنا بوو لە 15-9 بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە سلێمانی لە نەخۆشخانە خەوێنرا، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ كۆچی دواییكرد".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی لەبارەی ژیانئاوایی سەڵاح کوێخا دەڵێت "ئارام بنوو پیاوە جوامێر و مەردەکەی گەرمیان، هەر کاتێک وشەی جوامێر یان پیاوی مەردم دەکەوێتە بەر گوێ، یەكسەر کاک سەڵاحی کوێخام دێتە بەرچاو. کاک سەڵاح نموونەی مەردایەتی و مێرخاسی و پەرۆشی بوو بۆ خاک و نیشتمان. پێشمەرگەیەکی پارتیزان و دڵسۆز، دەوڵەتمەدار و بەرپرسێکی دەست و دامێن پاک و رەوشت بەرز و بە هەموو مانایەک مەرد."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا کە لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەدات " لە ژیانمدا لە کەم شت پەشیمانم. بەڵام هەست دەکەم غەدرم لەم پیاوە مەزنە کرد. دوو ساڵ بوو داوای دەکرد خانەنشینی بکەم و هەڤاڵێکی دیکە لە شوێنەکەی دەستبەکار بێت، بەڵام من لێی پاڕامەوە کە لەبەر هەستیاری دۆخەكە و ئەو هاوسەنگیەی رایگرتبوو و هەروەها لەبەر ئەو رێزەی کە لە گەرمیان هەیبوو بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی گەرمیان. ساڵی رابردوو بەڵێنم پێدا کە یەکساڵی دیکە بەردەوام بێت خانەنشینی دەکەم. ئەوەبوو سەرەتای مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ خانەنشین کرا."
قایمقامییەتی قەزای کەلار لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "دڵگرانین بە کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان سەڵاح کوێخا، کە لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد."
هەروەها هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکارەکەی دەکات و رایدەگەیێنێت "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پرسەو ماتەمینی و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی بەڕێز و ئازیزمان کاکە سەڵاحی کوێخا سەرپەرشتیاری پێشووی ئیدارەی گەرمیان و تكۆشەری خەباتی نیشتمانیی کوردستان دەردەبڕین."
سەڵاح كوێخا 9 ساڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بوو، رۆژی 01-09-2020 لە رێوڕەسمێکدا خانەنشین کراو پۆستەكەی رادەستی قایمقامی كفری کرد.
لە ساڵی 2006ـەوە گەرمیان ئیدارەی سەربەخۆی هەیە و نزیكەی 350 هەزار دانیشتووی هەیە، سەڵاح كوێخا لە ساڵی 2011ـەوە سەرپەشتیاری ئیدارەكەیە و بودجەی ئیدارەكە 12.77٪ـی بودجەی پارێزگای سلێمانییە. جەلال نووری لە پشكی یەكێتی پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە وەكالەت وەرگرتووە و، ئەو پێشتر بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵ قایمقامی كەلار بووە و ماوەی پێنج ساڵیشە قایمقامی كفرییە .
رۆژی 14ی ئەم مانگە لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک، سەڵاح کوێخا تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و بڵاویکردەوە "منیش وەک هەر هاونیشتمانییەکی دیکەی تووشبووی ئەم هەرێمە، بێبەش نەبووم لە تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا".
پێش رادەستکردنی پۆستەکەی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا بۆ سەڵاح کوێخای نووسیبوو، "تهمهنی گهنجێتی وهك پێشمهرگهیهكی كۆڵنهدهر له شاخ و پێدهشتهكانی كوردستاندا تێپهڕكرد".
سەڵاحەدین محەممەد فەرەج
- ناسراوە بە سەڵاح کوێخا
- لە ساڵی 1953 لە گوندی بانە بۆری ناحیەی قۆرەتوو لەدایکبووە
- لە ساڵی 1983 بووەتە پێشمەرگە و جارێک برینداربووە
- لە ساڵی 2006 لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتی دەبێتە لێپسراوی مەڵبەندی 8ـی خانەقین
- لە ساڵی 2011 ئەرکی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی پێدەسپێردرێت
- بۆ ماوەی نۆ ساڵ لەوپۆستە بەردەوام تاوەکو خانەنشین بوو
- رۆژی 1-09-2020 خانەنشینکرا
- رۆژی 29-09-2020 کۆچی دواییکرد
زیاتر بخوێنەوە
- ناسراوە بە سەڵاح کوێخا
- لە ساڵی 1953 لە گوندی بانە بۆری ناحیەی قۆرەتوو لەدایکبووە
- لە ساڵی 1983 بووەتە پێشمەرگە و جارێک برینداربووە
- لە ساڵی 2006 لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتی دەبێتە لێپسراوی مەڵبەندی 8ـی خانەقین
- لە ساڵی 2011 ئەرکی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی پێدەسپێردرێت
- بۆ ماوەی نۆ ساڵ لەوپۆستە بەردەوام تاوەکو خانەنشین بوو
- رۆژی 1-09-2020 خانەنشینکرا
- رۆژی 29-09-2020 کۆچی دواییکرد