21-01-2021
00:12
سەرۆککۆماری تورکیا سەرکۆنەی تەقینەوەکانی عێراق دەکات
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە نامەیەکدا بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەم هێرشە عێراق پاشگەزناکاتەوە لە هەنگاوە گرنگەکانی بەرەو سەقامگیری.
ئەردۆغان لە نامەکەیدا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ "عێراقی دراوسێ لە شەڕی دژی تیرۆر" دووپات دەکاتەوە و رایدەگەیێنێت: "بەناوی خۆم و گەلی تورکیا سەرەخۆشی لە گەلی عێراقی دۆست و برا دەکەم".
15:56
وەزیری تەندروستیی عێراق: لە تەقینەوەکەی بەغدا 32 کوژراو و 110 بریندار هەن
شوێنی تەقینەوەکە، مەیدانی تەیەران لە بەغدا. وێنە: AFP
ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا دوو تەقینەوەی خۆکوژی روویاندا، دکتۆر حەسەن محەممەد تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق دوایین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: تاوەکو ئێستا 32 کەس کوژراون و 100 کەسیش بریندار بوون.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا روویاندا. دوای تەقینەوەکە تیمی لێکۆڵینەوە و پۆلیسی فیدڕاڵی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. بەگوتەی خەڵکی ناوچەکە کە قسەیان بۆ رووداو کردووە، "لە دوای تەقینەوەکە، کوژراو و بریندار بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواستراونەتەوە نەخۆشخانە."
ئەندامی لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق ئاماژە بەوەش دەدات، ژمارەی کوژراو و برینداران زیاتر دەبێت و لەبارەی هۆکارەکانی تەقینەوەکەش دەڵێت "ئێستا حکومەتی بەغدا و مستەفا کازمی گرنگی بە لایەنی سەربازیی و ئەمنی دەدات و بەغداش هەنگاوی باشتر بۆ ئارامبوونەوە دەنێت، بۆیە ئەوەی کراوە بۆ تێکچوونی باری ئەمنیی بەغدایە. هەروەها تەقینەوەکەش ترس و دڵەڕاوکێی زۆری خستووەتە نێو دڵی خەڵک."
15:05
قوباد تاڵەبانی: تەقینەوەکانی بەغدا بەڵگەی ئەوەن تیرۆر هەر ماوە
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدای بە "تیرۆرستی" ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت لە یەکدەنگ بین بەرامبەر ئەو جۆرە کردەوانە.
قوباد تاڵەبانی لە پەڕە فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیان تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەغدا دەربڕی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا: "بەتووندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەین كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەبەغدا، ژمارەیەك خەڵكی سڤیلی كردە ئامانج و بوو بەهۆی شەهیدكردن و برینداركردنی كۆمەڵێك هاوڵاتی".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی باسی ئەوە دەکات کە "ئەم تاوانەی ئەمڕۆ كە ناوبەناو دووبارە دەبنەوە، بەڵگەن لەسەر ئەوەی تیرۆر هەر ماوە"، هەروەها دەشڵێت: "پێویستە هەموولا یەكدەنگ بین و هەوڵەكانمان یەك بخەین و ناكۆكییەكانمان وەلا بنێین، لەپێناو سەركەوتن بەسەریدا و ڕیشەكێشكردنی، تا هەموو عێراقییەكان هەست بەئارامی بكەن."
دەقی راگەیێندراوەکەی قوباد تاڵەبانی
بەتووندی ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەین كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەبەغدا، ژمارەیەك خەڵكی سڤیلی كردە ئامانج و بوو بەهۆی شەهیدكردن و برینداركردنی كۆمەڵێك هاوڵاتی.
ئەم تاوانەی ئەمڕۆ كە ناوبەناو دووبارە دەبنەوە، بەڵگەن لەسەر ئەوەی تیرۆر هەر ماوە، ئەوەشمان بیر دەخاتەوە كە پێویستە هەموولا یەكدەنگ بین و هەوڵەكانمان یەك بخەین و ناكۆكییەكانمان وەلا بنێین، لەپێناو سەركەوتن بەسەریدا و ڕیشەكێشكردنی، تا هەموو عێراقییەكان هەست بەئارامی بكەن.
زیاتر بخوێنەوە
14:44
مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان ئامادەیە هاوکاری قوربانیانی بەغدا بکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیانی تەقینەوەکانی بەغدا دەربڕی و نووسی: "هەرێمی کوردستان ئامادەی هاوکار و پاڵپشتییە".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا دەنووسێت: "بە دڵتەنگییەکی فراوانەوە هەواڵی هێرشێکی تیرۆرستیمان لە بەغدا بیست"، هەروەها ئاماژە بەوەش دەدات، " لەگەڵ ئەوەی کە هاوخەمیی خۆمان بۆ خێزانی قوربانیان دەردەبڕین، پێیان دەڵێین لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ ئەوانین".
14:29
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: سهرکۆنهی هێرشه تیرۆریستییهکەی بەغدا دەکەین
لۆگۆی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی تەقینەوەکانی بەغدا بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنیت، بە تووندی سەرۆکۆنەی ئەو هێرشە "تیرۆریستییە" دەکەین.
راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە مەیدانی تەیەران لە بەغدا روویاندا و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا 28 کەس کوژراون و 73 کەسی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "به تووندی سهرکۆنهی ئهو هێرشه تیرۆریستییه خۆکوژییانه دهکهين که ئهمڕۆ له بهغدا به شێوهيهكى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانی کرده ئامانج و ژمارهیهکی زۆریان شههید و بریندار بوون."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پرسه و سهرهخۆشی له خانهوادهی قوربانیان دەکات و دەشڵێت: هاوسۆز و هاوخهمیانين، هیوای سهلامهتی و زووچاکبوونهوه بۆ برینداران دهخوازين.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا لەبارەی بریندارەکان ئاماژە بەوە دراوە، کە ههرێمى كوردستان به ههموو شێوهيهك ئامادهيه له نهخۆشخانهكانى پێشوازى له برينداران و بهركهوتووانى هێرشهكان بكات و ههموو خزمهتگوزارييهكى پزيشكيى پێويستيان پێشكهش بكات.
دەقی راگەیێندراوەکەی سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان
به توندی سهرکۆنهی ئهو هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه دهکهين که ئهمڕۆ له بهغدا به شێوهيهكى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانی کرده ئامانج و ژمارهیهکی زۆریان شههید و بریندار بوون. پرسه و سهرهخۆشی له خانهوادهکانیان دهکهين و هاوسۆز و هاوخهمیانين، هیوای سهلامهتی و زووچاکبوونهوه بۆ برینداران دهخوازين. ههرێمى كوردستان به ههموو شێوهيهك ئامادهيه له نهخۆشخانهكانى پێشوازى له برينداران و بهركهوتووانى هێرشهكان بكات و ههموو خزمهتگوزارييهكى پزيشكيى پێويستيان پێشكهش بكات.
ئهم هێرشه تيرۆرستيانه نيشاندهرى قهبارهى مهترسييهكانى تيرۆرن و لايهنه پهيوهندارهكان و تهواوى هێزه سياسييهكانى وڵات دهخهنه بهردهم بهرپرسياريهتيى نيشتمانى بۆ تهبايى و يهكڕيزى و هاوبهشى و پێكهوهكاركردن لهپێناو بهرهنگاربوونهوهى تهحهدييهكان و دهربازكردنى وڵات له مهترسى و ئاڵۆزى و كێشه و قهيرانهكان.
سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان
2021/1/21
14:18
دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە تویتێکدا تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدای بە "تیرۆرستی" ناوبرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی تەقینەوەکان "لێدانە لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان".
بەرهەم ساڵح لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە دا: "ئێمە بەتووندی بەرامبەر ئەو هەوڵانە دەسوەستینەوە کە دەیانەوێت نائارامی لە وڵاتدا دروستبکەن"، هەروەها دەشڵێت: "داوا لە خودا دەکەم قوربانییەکان بخاتە بەردەم میهرەبانی خۆی و،شیفای بریندارەکان بدات".
تویتەکەی بەرهەم ساڵح لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا روویاندا، بەپێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی شاری بەغدا تاوەکو ئێستا 28 کوژراو و 73 بریندار هەن.
14:00
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی تەقینەوەکانی بە دەکات و بە کردەوەی "تیرۆریستی" ناویان دەبات و داوا لە بەرپرسانی ئەمنی دەکات رێکاری ئەمنی تووند بگرنەبەر و کاری پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی "شانە نووستوەکانی تیرۆریستان."
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت "بە توندی ئەو کردەوە تاوانکارانە سەرکۆنە دەکەین و داواش لە فەرماندە ئەمنییەکانی بەغدا دەکەین بە زووترین کات رێکاری ئەمنی تووند بگرنە بەر و کار بکەن بۆ دۆزینەوەی شانە نووستووەکانی تیرۆریستان.''
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواش دەکات، کە هەوڵە هەواڵگرییەکان چڕتر بکرێنەوە و هەمانگی زیاتر هەبێت لە نێوان دەزگای ئەمنییەکان بۆ بنبڕکردنی تیرۆر بە هەموو شێوازەکانییەوە.
زیاتر بخوێنەوە
13:34
یەکێک لەو کەسانەی لەنێو تەقینەوەکەی بەغدا کوژراوە، کوردێکە بەناوی (غازی حازم). برازاکەی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ فرۆشتنی هەنگوین چووبوویە بازاڕەکە، بەڵام بەهۆی تەقینەوەکە گیانی لەدەستداوە.
ئامەد کەمال، برازای ئەو کەسەیە کە لە تەقینەوەیەکی ئەمڕۆی بەغدا کوژراوە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "مامم لەگەڵ دوو کوڕی دیکەی بۆ فرۆشتنی هەنگوین چووبوون بۆ بەغدا، بەڵام ئەمڕۆ مام بەر یەکێک لە تەقینەوەکان کەوتووە و گیانی لەدەستداوە. بەڵام هەردوو کوڕەکەی بەناوەکانی (کاروان و حازم) باشن و هیچیان لێنەهاتووە."
بەگوتەی ئامەد، ئەوان خەڵکی دهۆکن و لە گەڕەکی رزگاریی دهۆک دادەنیشن.
11:07
رووداو دیجیتاڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا روویاندا. ئەندامی لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا 32 کەس کوژراون و 110 کەسی دیکەش برینداربوون.
مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداو لە بەغدا گوتی، تەقینەوەکان لەنێو بازاڕدا بووە و باسی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بوو کە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیان 17 کەس کوژراون و 28 کەسی برینداربوون. بەڵام دواتر بەرگریی شارستانیی بەغدا کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدا و رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامارەکان کە دەستیان کەوتوون، تاوەکو ئێستا 28 کەس کوژراون و 73 کەسی دیکەش برینداربوون.
تیمی لێکۆڵینەوە و پۆلیسی فیدڕاڵی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. بەگوتەی خەڵکی ناوچەکە کە قسەیان بۆ رووداو کردووە، "لە دوای تەقینەوەکە، کوژراو و بریندار بە بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواستراونەتەوە نەخۆشخانە."
عەبدولخالق تەڵعەت، ئەندامی لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئامارەکان هەر ئەوەیە کە دوو کەس خۆیان تەقاندووەتەوە و 27 کەس تاوەکو ئێستا کوژراون. تەقینەوەکانیش لە کاژێر 10:20 خولەک و 10:30 خولەک روویانداوە. شوێنەکەش تەنیا خەڵکی سڤیلی تێدایە و هیچ شوێنێکی سەربازیی یان حیزبی لێ نییە.
ئەندامی لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق ئاماژە بەوەش دەدات، ژمارەی کوژراو و برینداران زیاتر دەبێت و لەبارەی هۆکارەکانی تەقینەوەکەش دەڵێت "ئێستا حکومەتی بەغدا و مستەفا کازمی گرنگی بە لایەنی سەربازیی و ئەمنی دەدات و بەغداش هەنگاوی باشتر بۆ ئارامبوونەوە دەنێت، بۆیە ئەوەی کراوە بۆ تێکچوونی باری ئەمنیی بەغدایە. هەروەها تەقینەوەکەش ترس و دڵەڕاوکێی زۆری خستووەتە نێو دڵی خەڵک."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، وادەی هەڵبژاردنەکان نزیکبووەتەوە، ئەوەش خاڵێکی دیکەی هۆکارەکەیە بۆ ئەوەی بڵێین ئەو تەقینەوەیە روویداوە. پێشبینیش دەکەین لە رۆژانی داهاتوودا تەقینەوەی زیاتر هەبێت. بەڵام لیژنەیەکی ئەمنیی پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکان.
عەبدولخالق تەڵعەت ئاماژە بەوەش دەدات، کە بەپێی زانیارییەکانی ئەوان کە بەدەستیان گەیشتووە، هێشتا کەسانی دیکە ماون خۆیان بتەقێننەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، وادەی هەڵبژاردنەکان نزیکبووەتەوە، ئەوەش خاڵێکی دیکەی هۆکارەکەیە بۆ ئەوەی بڵێین ئەو تەقینەوەیە روویداوە. پێشبینیش دەکەین لە رۆژانی داهاتوودا تەقینەوەی زیاتر هەبێت. بەڵام لیژنەیەکی ئەمنیی پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکان.
عەبدولخالق تەڵعەت ئاماژە بەوەش دەدات، کە بەپێی زانیارییەکانی ئەوان کە بەدەستیان گەیشتووە، هێشتا کەسانی دیکە ماون خۆیان بتەقێننەوە.
ڤیدیۆی یەکێک لە تەقینەوەکانی #بەغدا pic.twitter.com/7P5nHdMkl2
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 21, 2021
بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە و پەیامنێری رووداو لە بەغدا لەگەڵ خەڵک قسەی کردووە، دەردەکەوێت یەکێک لە تەقینەوەکان لەنێو قەرەباڵخییەکی زۆری خەڵکدا روویداوە. مستەفا گۆران، پەیامنێری رووداو لە بەغدا دەڵێت "کەسەکە خۆی کردووە بە نەخۆش و دواتر لەسەر زەوی راکشاوە و خەڵکیش دەورەیان لێداوە، دواتر خۆی تەقاندووەتەوە."
بەپێی قسەی پەیامنێری رووداو، شوێنی تەقینەوەکان لەنێو جەرگەی بەغدایە و پۆلیسیش دەڵێت "گومان دەکەین کە بۆمبی دیکەی چێنراو لە شوێنەکە دانرابێت."
هاووڵاتییەک کە زیاتر لە 30 ساڵە لەو گۆڕەپانە کار دەکات بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێمە گوێمان لە دەنگی تەقینەوەکە بوو و هەموومان هەڵاتین. دوای تەقینەوەکەش هێزە ئەمنییەکان هاتن و گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
ئەو هاووڵاتییە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، ئەو رووداوانە سەرەتای هاتنی داعش و لە سەردەمی داعش روویانداوە. دەشڵێت " تەنیا خەڵکی کاسب لێرەن، هیچ هێزێکی ئەمنی لێ نییە."
ئەو هاووڵاتییە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، ئەو رووداوانە سەرەتای هاتنی داعش و لە سەردەمی داعش روویانداوە. دەشڵێت " تەنیا خەڵکی کاسب لێرەن، هیچ هێزێکی ئەمنی لێ نییە."
مستەفا گۆران سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی بەغدا گوتی، ماوەی زیاتر لە دوو مانگ دەبێت ئەو جۆرە رووداوانە لە بەغدا روویاننەداوە. بەڵام ئەوانەی ئەم کارانە ئەنجام دەدەن بەگوتەی بەرپرسانی ئەمنیی ناوچەکە "شانە نووستووەکان لە عێراق و بەغداش بە تایبەتی."
زیاتر بخوێنەوە