02-09-2020
18:03
بۆ جاری دووەم نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجامدەدەن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا. وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا بۆ جاری دووەم کۆبوونەوە.
پێشتر نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە "کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار" ناویبرد، دوای ئەوەش بەشداریی لە کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتیی عێراق و ماکرۆن کرد.
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، کۆبوونەوەی یەکەم کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بووە و لەم کۆبوونەوەیەدا گرنگترین بابەتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا باسدەکرێن.
کۆبوونەوەی یەکەم نزیکەی نیو کاژێری خایاند و چەندین پرسی "گرنگ" تایبەت بە هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تاوتوێکراون.
شاندی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکە پێکهاتبوون لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەلاح مستەفا، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان. شاندی فەرەنساش جگە لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دوو وەزیر و باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا بوون.
نێچیرڤان بارزانی لەدوای کۆبوونەوەی یەکەم لە توویتێکدا رایگەیاندووە "پێخۆشحاڵم بە بینینەوەی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن. ئەمڕۆ لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارمان هەبوو. سوپاسگوزاری پشتیوانیی بەردەوام و پەیوەندییە بەهێزەکانی فەرەنسام بۆ هەرێمی کوردستان. بە هیواوە چاوەڕوانی گەشەپێدان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمانین لەگەڵ فەرەنسا".
دوای کۆبوونەوەی یەکەمی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری فەرەنسا، کۆبوونەوەیەکی گشتگیری لایەنە عێراقییەکان بە بەشداریی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماکرۆن بەڕێوەدەچێت.
17:11
نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح: کێشەی مووچە چارەسەربکرێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی بژێویی ژیانی هاووڵاتییان و مووچەخۆران بەبێ جیاوازی کردەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە گرنگیی یەکخستنی هێز و تواناکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان و زاڵبوون بەسەر ناکۆکییەکان کردووە.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
نێچیرڤان بازرانی و به‌رهه‌م ساڵح داکۆکی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌که‌نه‌وه
له درێژه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له به‌غدا، پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٩/٢ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراقی فیدراڵ کۆبووه‌وه.
لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا سەبارەت بە ھەلومەرجی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بیروڕایان گۆڕییه‌وه و باسیان لە گرنگیی یه‌کخستنی هێز و تواناکان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان و زاڵبوون به‌سه‌ر ناکۆکییه‌کاندا، کرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌که‌دا جەخت لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بێ جیاوازی، کرایه‌وه.
دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که و پێویستیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
16:21
نێچيرڤان بارزانى و عه‌ممار حه‌كيم هەڵبژاردنی پێشوەختەیان تاوتوێکرد
نێچيرڤان بارزانى و عه‌ممار حه‌كيم هەڵبژاردنی پێشوەختەیان تاوتوێکرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "پيرۆزبايى له عەممار حەکیم و پێكهێنه‌رانى هاوپه‌يمانيى عێراقييوون كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست".
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، "دۆخى عێراق، پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ و گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان، خرانه به‌ر باس".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
له به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌يد عه‌مار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى ئه‌لحيكمه‌ى نيشتمانى كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و پرسى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ و گفتوگۆ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان، خرانه به‌ر باس. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان و پێكهێنه‌رانى هاوپه‌يمانيى عێراقييوون كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌بوونى ئيراده‌ى سياسى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات و هاوكارى و كارى پێكه‌وه‌يى له‌نێوان لايه‌نه نيشتمانييه عێراقييه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه به ڕوانينێكى نوێ بۆ داهاتوو هه‌نگاو بنێن، ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دييه‌كان ببنه‌وه و وڵات له كێشه و قه‌يرانه‌كان ده‌رباز بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر، پرۆسه‌ى سياسيى وڵات و گرنگيى به‌شدارى و هاوبه‌شيى پێكهاته عێراقييه‌كان تيايدا، پاراستنى ياسا و سه‌روه‌ريى وڵات، پابه‌ندی به ده‌ستوور و سيستمى فيدرالييه‌وه بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى له عێراق و چه‌ند پرسێكى دى باس كران و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه ئاڵوگۆڕ كرا.
14:29
نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی: هاوئاهەنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ئەم قۆناخە بکرێت
نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی: هاوئاهەنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ئەم قۆناخە بکرێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جه‌ختيان له گرنگيى هاوبه‌شى و هاوكاريى نێوان لايه‌ن و پێكهاته‌كان بۆ "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناخه‌ى وڵات و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه".
لە کۆبوونەوەکەدا جێگرانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، "پرۆسه‌ى سياسى و كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ياسادان، بابه‌تى دادگاى فيدراڵى و ميكانيزمى بەربژێرکردنی ئه‌ندامانى، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنى داهاتووى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتيى وڵات به‌تايبه‌تى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و پێويستييه‌كانيان، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى پێكهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 له به‌غدا به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرۆسه‌ى سياسى و كارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و ياسادان، بابه‌تى دادگاى فيدرالى و ميكانيزمى كانديدكردنى ئه‌ندامانى، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژادنى داهاتووى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتيى وڵات به‌تايبه‌تى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و پێويستييه‌كانيان، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا، دۆخى پێكهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاوبه‌شى و هاوكاريى نێوان لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى وڵات و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دۆخى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش له كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى گه‌ڕاندنه‌وه‌يان، پێويستيى بايه‌خدانى زياتر به دۆخى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕ و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان به خه‌ڵكى گه‌ڕاوه بۆ ئه‌و ناوچانه، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى دى، خرانه به‌ر باس.
زیاتر بخوێنەوە
14:10
کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە بەغدا کۆتاییهات و هەردووکیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا باسی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ میدیا کرد. ئەوەی سەرۆککۆماری عێراق جەختی لێکردەوە سەروەریی عێراق و دەستوەرنەدانی وڵاتان بوو لە کاروباری نێوخۆیی.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا گەیشتە بەغدا و لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا پێشوازیی لێ‌کرا، دوای نزیکەی نیو کاژێر کۆبوونەوە، کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییان سازکرد، بۆئەوەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە میدیاکان بڵێن.
بەرهەم ساڵح دوای بەخێرهاتنی سەرۆک ماکرۆن، لە پرێس کۆنفرانسەکەدا جەختی لە پەیوەندیی بەغدا و پاریس کردەوە و گوتی: "دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان بەهێز بکەین"، رۆڵی فەرەنساشی لە پشتیوانیکردنی عێراق لە شەڕی تیرۆردا بەرزنرخاند و گوتی "لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا فەرەنسا رۆڵی نایابی هەبوو، بەڵام عێراق هێشتا پێویستی بە هاوکارییە".
سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بە مەترسی داعش لە عێراق کرد و گوتی "دەبێت وڵاتان بەردەوام بن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکە، بەتایبەت کار لەسەر بڕینی سەرچاوەی داهاتی گرووپە تیرۆریستییەکان بکرێت".
هەردوو سەرۆک جگە لە بواری ئەمنی، باسی پەیوەندی ئابووریشیان کرد. بەرهەم ساڵح گوتی "واژۆکردنی ژمارەیەک گرێبەست لە داهاتوودا رادەگەیێنین بەپێی بەرژەوەندیی هەردوو وڵات".
رۆڵی عێراق لە ناوچەکە و سەروەریی خاکەکەی تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان بوو. بەرهەم ساڵح لەوبارەیەوە گوتی "ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیرییە، عێراقیش دەبێت وەک وڵاتێکی سەربەخۆ، خاوەن بڕیار و سەروەریی تەواو رۆڵی میحوەری بگێڕێت لە ناوچەکە". جەختیشی کردەوە "عێراق نابێت ببێتە گۆڕەپانی ململانێی وڵاتان".
دوای تەواوبوونی قسەکانی بەرهەم ساڵح، ئینجا ماکرۆن قسەی کرد و لە دەستپێکی قسەکانیدا گوتی "هاتووم پشتیوانیی فەرەنسا بۆ عێراق دووپات بکەمەوە". ماکرۆن راشیگەیاند عێراق بە قۆناخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێ و داوای‌کرد سەرکردە عێراقییەکان، بەتایبەت سێ سەرۆکایەتییەکە ئەو قۆناخە راگوزەرە بەباشی و هاوکاریی یەکدی تێپەڕێنن. گوتیشی "عێراق دەبێت بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بەهێز بکرێت".
ماکرۆنیش جەختی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی پاریس و بەغدا کردەوە و گوتی "عێراق پێگەیەکی مێژوویی و ستراتیژیی هەیە، دەمانەوێت بەردەوام پێکەوە کار بکەین".
سەرۆککۆماری فەرەنسا بە ئاماژەدان بەوەی شەڕی داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووە گوتی "فەرەنسا لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر هەمیشە پشتیوانیی عێراق دەکات و ئەرکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیشە هاوکاریی عێراق بکات".
ئیمانوێل ماکرۆن تاوەکو ئێوارە لە بەغدا دەمێنێتەوەو سەردانەکەی چەند کاژێرێکە، وەک ئەوەی راگەیێندراوە دوای سەرۆککۆمار، چاوی بە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش دەکەوێت و کۆدەبنەوە، جگە لەوانیش کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەبێت و پاشان دەگەڕێتەوە.
سەرۆککۆماری عێراق لە پرێس کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، کە ساڵی داهاتوو ماکرۆن دێتەوە عێراق و ئەوکاتە سەردانێکی تێروتەسەل دەکات.
14:07
نێچیرڤان بارزانی و کازمی جەخت لە کاری پێکەوەیی بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەکەنەوە
کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی
رووداو دیجیتاڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەغدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکان، ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییەکانی و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەیان تاوتوێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە جێگرانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته و لايه‌نه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییەکان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاوئاهەنگیی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى داعش".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە:
له يه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدرال كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا و هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى كارى پێكه‌وه‌يى و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته و لايه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى داعش.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى داكۆكييان له به‌رده‌واميى گفتوگۆكان بۆ گه‌يشتن به ڕێككه‌وتنێكى گشتگيرى يه‌كجارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوكاريى نێوان حكوومه‌تى فيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.
به‌ڕێز كازمى ئاماژه‌ى به گرنگيى بنياتانه‌وه‌ى متمانه كرده‌وه و ڕايگه‌ياند پێشتر له بابه‌تى مامه‌ڵه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان كه‌موكوڕى هه‌بووه و هيواى خواست هه‌ردوولا بتوانن به تێڕوانينێكى تازه‌ى هاوبه‌ش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى بنێن. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانييش دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى بنچينه‌يى و يه‌كجاريى كێشه‌كان له به‌رژوه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و سه‌قامگيرى بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌كان و سه‌روه‌ريى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيران بۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌يه هاوكارى و پشتيوانى له عێراق بكات، گرنگه عێراقيش بتوانێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته ببينێت.
12:30
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لە توویتەر رایگەیاند، هاتووم لەم کاتە سەختەدا پشتیوانیی عێراق بکەم.
زیاتر بخوێنەوەÀ Bagdad, où je suis heureux de me rendre pour la première fois, je viens apporter notre soutien à l’Irak dans une période de défis.
— Emmanuel Macron (@EmmanuelMacron) September 2, 2020
12:17
رێوڕەسمی پێشوازیی لە ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی بەغدا
ساتی پێشوازییکردن لە ئیمانوێل ماکرۆن لە فڕۆکەخانەی بەغدا: وێنە؛ AFP
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا، یەکەم سەردانیشی بۆلای د.بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بوو. لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەغدا لە کۆشکی بەغدا پێشوازیی لێ‌کرا.
ساتی پێشوازییکردن لە ئیمانوێل ماکرۆن لە فڕۆکەخانەی بەغدا
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 2, 2020
وێنە؛ AFP pic.twitter.com/GPEIx83Uv9
زیاتر بخوێنەوەرێوڕەسمی پێشوازیی لە ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی بەغدا pic.twitter.com/VuXiEZjMio
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 2, 2020
11:38
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاژێر 11:00 گەیشتە بەغدا و کۆبوونەوەی یەکەمی لەگەڵ مستەفا کازمی بوو، دووەم کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەبێت. دواتریش لەگەڵ عەممار حەکیم کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەی چوارەمیشی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراقە.
کۆبوونەوەیەکی دیکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەرەنسایە، کە چاوەڕواندەکرێت پاش کەمێکی دیکە بگاتە بەغدا.
زیاتر بخوێنەوەپێشوازیی #مستەفا_کازمی، سەرۆکوەزیرانی #عێراق لە #نێچیرڤان_بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان pic.twitter.com/ALkqbJF0IS
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 2, 2020
11:36
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، دوای ئەوە دێت کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بڕیاریدا سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن بووە و پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت، "چونکە لەبەر کەمیی کات ماکرۆن ناتوانێت سەردانی ھەولێر بکات و تەنیا چەند کاژێرێکیش لە بەغدا دەمێنێتەوە".
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەتا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و دواتر لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆدەبێتەوە. پاشان لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە.
هەرێمی کوردستان و فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان هەیە و ساڵی رابردوو لە سەرەتاکانی مانگی تەممووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئیلیزێ لە فەرەنسا لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازیی لێ‌کرا.
11:33
ئاژانسی هەواڵی عێراقییە بڵاویکردەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە بەغدا، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی رووداو هێشتا نەگەیشتووە، بەگەیشتنیشی بە جیا لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
رۆژی چوارشەممە 2ی ئەیلوولی 2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ماکرۆن بڕیاریدا سەردانی عێراق بکات.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای ئیمانوێل ماکرۆن بووە و پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بەڕێوەدەچێت، "چونکە لەبەر کەمیی کات ماکرۆن ناتوانێت سەردانی ھەولێر بکات و تەنیا چەند کاژێرێکیش لە بەغدا دەمێنێتەوە".
ماکرۆن چەند کاژێرێک لە عێراق دەمێنێتەوە. بابەتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی عێراقی پرسی سەروەریی خاکی عێراق دەبێت، کە چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەنێو خاکی عێراق و سنووربەزاندنی سوپای تورکیا بێت کە بەم دواییانە چەند جارێک بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
پێش دیدارەکەی لەگەڵ ماکرۆن ئەمڕۆ لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆدەبێتەوە و پاشان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش کۆدەبێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاژێر 11:00 دەگاتە بەغدا.
ئەو دیدارانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق پێش کاتی سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ عێراق دەبێت، دوای گەیشتنی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق. لە بەغدا سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەروەری عێراق و پەیوەندی هەولێر و بەغدا و چارەنووسی داعشە فەرەنسییە دەستگیرکراوەکان، ئەو پرسانەن کە ماکرۆن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی دەکات.
11:51
رووداو دیجیتاڵ
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و بەجیا لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
ماکرۆن چەند کاژێرێک لە عێراق دەمێنێتەوە. بابەتی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیکەی عێراقی پرسی سەروەریی خاکی عێراق دەبێت، کە چاوەڕێ دەکرێت گفتوگۆ لەسەر کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەنێو خاکی عێراق و سنووربەزاندنی سوپای تورکیا بێت کە بەم دواییانە چەند جارێک بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
پێش دیدارەکەی لەگەڵ ماکرۆن ئەمڕۆ لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کۆدەبێتەوە و پاشان لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش کۆدەبێتەوە.
سەروەری عێراق و پەیوەندی هەولێر و بەغدا و چارەنووسی داعشە فەرەنسییە دەستگیرکراوەکان، ئەو پرسانەن کە ماکرۆن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی دەکات.
لە شەش ساڵی رابردوودا دوو سەرۆکی فەرەنسا و وەزیرانی بەرگری و دەرەوە ئاماژەیان بە رۆڵی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە و بەتایبەت لە شەڕی دژی داعش کردووە، ماکرۆن لە کۆتایی ساڵی 2017 لە کۆشکی ئیلیزێ لەکاتی پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی گوتی دەبێت مافەکانی کورد لە عێراق پارێزراو بن، هەروەها وەزیری دەرەوەی فەرەنسا چوار جار وەکو وەزیری بەرگری و چوار جاری دیکەش وەکو وەزیری دەرەوە هاتووەتە کوردستان، جگە لە دوو جار سەردانی فرانسوا ئۆلاند سەرۆککۆماری پێشووتری فەرەنسا بۆ هەولێر .
زیاتر بخوێنەوە