نەخۆشخانەی هیوا: ئەم ساڵ نزیکەی 3,000 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند، ئەم ساڵ نزیکەی سێ هەزار تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەیان تۆمارکراون، رۆژانەش 700 بۆ 800 چارەخواز سەردانی کردوون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند، ئەم ساڵ نزیکەی سێ هەزار تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکەیان تۆمارکراون، رۆژانەش 700 بۆ 800 چارەخواز سەردانی کردوون.
لە خانەقین بەربژێرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگەی دیالە دەرچوو، کە لە نەتەوەی عەرەبە و دەڵێت، 90٪ی ئەو دەنگانەی بەدەستیهێناوە، دەنگی کوردانی خانەقینە و بەرگری لە دەنگدەرانی دەکات.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی دەستپێنەکردنەوەی خوێندن و داواکاریی ئەو کەسانەوە کە فرۆشگەکانی قوتابخانەکانیان بە کرێ گرتبوو، پارەی ئەمساڵی بەکرێگرتنی قوتابخانەکانیان بۆ گەڕاندوونەتەوە
نەقیبی سەندیکای مامۆستایانی عێراق رایگەیاند، پشتگیریی داواکاریی مامۆستایانی ناڕازیی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان، گوتیشی نابێت کێشەکانی مامۆستایان کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی خوێندن هەبێت.
قایمقامی هەڵەبجە رایگەیاند، بەهۆی قەیرانی داراییەوە پلانی بە پارێزگابوون و گەشەکردنی شارەکە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە. دەشڵێت، رێژەی بێکاری لە هەڵەبجە بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان زیاترە.
ئەمڕۆش لە مەڵبەندی 10ی سەنتەری شاری سلێمانی و قەزاکانی رانیە، دووکان، چەمچەماڵ و هەڵەبجەی تازە، نەوت دابەش دەکرێت.
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە سنووری چەمچەماڵ و کەلار، ناوی ئەو کەسانە تۆمار دەکات کە خۆیان بە کەسوکاری ئەو 171 رووفاتە دەزانن، کە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵی سەماوە دۆزرانەوە و ئێستا لە دادپزیشکی بەغدان، بۆ ئەوەی لە رێگەی پشکنینی DNAیەوە رووفاتەکان بناسرێنەوە و بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی لیژنەی ناوەندی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی چوار مانگی داهاتوودا هەوڵدەدەن پرۆسەی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان لە سەنتەری شارەکان تەواو بکەن و قۆناخی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی دەرەوەی شارەکان دەستپێبکەن. دەشڵێت، ئێستا هیچ داواکارییەکی نوێ بۆ تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ وەرناگرن