بایدن و ترەمپ کێبڕكێیەکی تووند دەکەن؛ کێ دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا؟

30-04-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

تاوەکو دێت رکابەریی نێوان بەربژێری دیموکراتەکان و کۆمارییەکانی ئەمریکا بۆ پاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 چڕتر دەبێتەوە. 
 
بڕیارە رۆژی 5ـی نۆڤەمبەری 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و راپرسییەکان پێگەی ئەوانەی کە نیازی خۆبەربژێرکردنەوەیان هەیە و ئەوانەشی کە خۆیان بەربژێر کردووە پێشاندەدەن. لە کۆتاییدا لە هەر پارتێکدا تەنیا یەک بەربژێر دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بکات. بەهێزترین بەربژێرەکانیش، بەگوێرە راپرسییەکان جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپن. 
 
هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، کە لە خولی پێشووشدا رکابەرییان دەکرد، لەنێو پارتەکانیاندا لە ریزی پێشەوەی راپرسییەکاندان. 
 
هەفتەی رابردوو، جۆ بایدنی تەمەن 80 ساڵ بەشێوەیەکی فەرمیی بەربژێربوونی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند و خواستی خۆی بۆ بوونە سەرۆکی ئەمریکا بۆ خولی دووەم پێشاندا. بایدن، 46ـەمین سەرۆکی ئەمریکا و بەتەمەنترین سەرۆکە لە مێژووی وڵاتەکەدا. 
 
بایدن لە نێو پارتەکەی خۆیدا، رکابەرێکی واهای نییە؛ بەگوێرەی دوایین راپرسیی فۆکس نیوزی ئەمریکی کە رۆژی 27ـی نیسان بڵاویکردووەتەوە، بایدن لەنێو دیموکراتەکاندا پاڵپشتیی 43٪ـی دەنگدەرانی هەیە و رکابەرە سەرەکییەکەی کە رۆبێرت کەنەدییە، پاڵپشتیی 19٪ـی دیموکراتەکانی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە بەربژێری سەرەکیی پارتەکەی. 
 
بەگوێرەی راپرسییەکی کۆلێژی ئیمێرسنی ئەمریکیش، بایدن پاڵپشتی 49٪ـی دیموکراتەکان و کەنەدی پاڵپشتیی 21٪ـی دیموکراتەکانی هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ بەربژێرێکی کۆمارییەکان بچێتە کێبڕکێوە لەسەر پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا.  
 
هەرچی پارتی کۆمارییەکانە، بەگوێرەی دوایین راپرسی، دۆناڵد ترەمپی تەمەن 76 ساڵ لەپێش رکابەرەکانی دیکەوەیە بۆ ئەوەی ببێتە بەربژێری سەرەکی و لە هەڵبژاردنی ساڵی 2024دا کێبڕکێی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ دیموکراتەکاندا بکات. 
 
بەگوێرەی دوایین راپرسیی کۆلێژی ئیمێرسنی ئەمریکی کە رۆژی 24ـی نیسان بڵاوکراوەتەوە، ترەمپ پاڵپشتیی 46٪ـی کۆمارییەکانی هەیە و بەگوێرەی دوایین راپرسیی فۆکس نیوزیش ترەمپ پاڵپشتیی 32٪ـی کۆمارییەکانی هەیە. رکابەرە سەرەکییەکەی ترەمپیش کە رۆن دیسانتێسی حاکمی ویلایەتی فلۆریدایە، بەگوێرەی راپرسییەکەی فۆکس نیوز پاڵپشتیی 21٪ـی کۆمارییەکانی هەیە. کۆلێژیز ئیمێرسن جیاوازییەکە بە 62٪ بۆ ترەمپ و 16٪ بۆ دیسانتێس پێشاندەدات.  
 
لە ئەگەری ئەوەی بایدن و ترەمپ وەکو بەربژێری پارتەکانیان بمێننەوە، کە بە ئەگەری زۆرەوە چاوەڕواندەکرێت وابێت، دوایین راپرسیی پێگەی ویسکنسنی ئەمریکی، کە 25ـی نیسان بڵاوکراوەتەوە، جۆ بایدن 47٪ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت و ترەمپیش 43٪. 
 
راپرسییەکی هەفتەی رابردووی زانکۆی کوینیپیاکی ویلایەتی کۆنێکتیکەت پێشانیدەدات کە بایدن 49٪ دەنگەکان و ترەمپیش 45٪ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت. 
 
هاوکات، راپرسییەکی جیای ABC News و Ipsos پێشانیدەدات کە بایدن 10 خاڵ لە پێش ترەمپەوەیە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دۆناجین ویڵد لەکاتی تۆمارکردنی ریکۆردەکەی

ژنێکی 59 ساڵان ریکۆردی زۆرترین شناوی شکاند

دۆناجین ویڵد، تەمەنی 59 ساڵە و خەڵکی پارێزگەی ئەلبێرتای کەنەدایە، توانی ریکۆردی زۆرترین شناو لە کاژێرێکدا بۆ ژنان لە کتێبی گینس بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات. ویڵد هەزار و 575 شناوی لە کاژێرێکدا لێدا.