رووداو دیجیتاڵ
بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، سەرۆکی رووسیا جەژنە پیرۆزەی لە موسڵمانانی وڵاتەکەی کرد.
رۆژی یەکشەممە، 30-3-2025، ڤلادیمیر پووتین جەژنە پیرۆزەی لە موسڵمانانی وڵاتەکەی کرد و لە پەیامەکەیدا رایگەیاند" بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم، ئەم جەژنە دێرینە کە لە کۆتایی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا دێت، پێگەیەکی بەرز و گرنگی لای موسڵمانان لە جیهاندا هەیە و گوزارشت لە هەوڵی مرۆڤ دەکات لە پێناو گەیشتن بە تەواوکاری رەوشت، بەزەیی و هاوسۆزی".
گوتیشی"موسڵمانانی رووسیا هەڵگری میراتی رووحی و مێژوویی باوباپیرانیانن و رێز لە دابونەریتی دێرینیان دەگرن و رادەستی نەوەی دوا خۆیان دەکەن".
لە دوای کریستیانی ئۆرتۆدۆکس، ئیسلام دووەم گەورەترین ئایینە لە رووسیا و بە گوێرەی ئامارە نافەرمییەکان نزیکەی 6٪ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە، سەرووی 9.4 ملیۆن کەس، موسڵمانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ