نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرامبەر خۆپێشاندەران دەکات

28-10-2022
مەجید نیزامەدین گلی
مەجید نیزامەدین گلی @MajeedGly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە تەواوی "سەرکۆنەی ئەو کوشتنانە دەکەین کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەبینین [بەرامبەر بە خۆپێشاندەران] ئەنجامی دەدەن."
 
دوای پرسیارێکی مەجید گلی، ئیدیتۆری دیپلۆماسیی تۆڕی میدیایی رووداو لە نیویۆرک لەبارەی هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و، مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لە بەرامبەریان، ستیڤان دوجاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ هەینی، 28-10-2022، بە رووداوی گوت، بە تەواوی "سەرکۆنەی ئەو کوشتنانە دەکەین" کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەرامبەر بە خۆپێشاندەران ئەنجامی دەدەن.
 
زیاتر لە 40 رۆژە و دوای گیانلەدەستدانی کچە کوردی شاری سەقز ژینا ئەمینی، کە باوکی رایگەیاند، دوای دەستگیرکردنی کوژراوە، خۆپێشاندان و ناڕەزایی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە و بەو هۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.
 
خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن، رۆژی پێنجشەممە چەندین شاری رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، وەکو مهاباد، بۆکان، میاندواو، پیرانشار، سنە، مەریوان، بانە، سەقز، خۆڕەمئاوا و بروجیرد. لە بەشێک لە شارەکانی مەشهەد، ئەراک، شیراز، کەرەج، ئەهواز، شوش و زاهیدان شەوی رابردوو خۆپێشاندان و ناڕەزایەتیی بەڕێوەچوون. لە تارانیش لە چەند ناوچەیەکی ئەو شارە خۆپێشاندان کرا.
 
ئاژانسی مافی مرۆڤی کوردپا رایدەگەیێنێت، تەنیا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 11 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە، بە گشتییش لە سەرتاسەری ئێراندا تائێستا 250 خۆپێشاندەر گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بریندارکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نوێژی قەداس لە کەنیسەیەکی بەیژینگ

چین بۆنە ئایینییەکان ناکاتە پشوو؛ بە سێ زمانیش نوێژی قەداس کرا

لە چین تەکنەلۆژیادا ئاوێتەی هەموو شتێک بووە، تەنانەت ئایین و بیروباوەڕیش. لە ڤیتییەکەدا پیاوێک دەبینن کە یادی کریسمس و لەدایکبوونی پێغەمبەر مەسیح لە رێگەی چاویلکەی ڤی ئاڕەوە دەکاتەوە.