لە رۆژانی کریسمدا نیویۆرک دەبێتە پایتەختی ئاهەنگگێڕانی ئەمریکا

20 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینان تونجدەمیر
ساڵانە بەبۆنەی کریسمس هاوڵاتییانی ویلایەتەکانی دیکەی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش سەردانی نیویۆرک دەکەن.
ساڵانە بەبۆنەی کریسمس هاوڵاتییانی ویلایەتەکانی دیکەی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش سەردانی نیویۆرک دەکەن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شاری نیویۆرک بە رازاندنەوەی شەقامەکانی و دانانی داری بەرزی کریسمس، کەشوهەوایەکی جیاواز درووستدەکات و خەڵکی لە تەواوی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش رووی تێدەکەن. 
 
شارەکە لە ئاهەنگی کریسمسدا بەشێوەیەکی جیاواز دەڕازێندرێتەوە و خەڵکی لە شارەکانی دیکەی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەش سەردانی دەکەن. بەتایبەتی ناوچەی (رۆکفێڵەر) کە بە دارێکی 30 مەتر بەرز دەڕازێندرێتەوە. 
 
کیڤن جۆنسن، هاووڵاتییەکی ویلایەتی کارۆلاینای باکوورە و  بەبۆنەی کریسمس سەردانی نیویۆرکی کردووە و دەڵێت، "ئێمە لە کارۆلاینای باکوور هاتووین، خۆم و خێزانەکەم و چوار منداڵەکەمان بەیەکەوە هاتووین. ئێمە تەنیا بۆ کریسمس هاتووین و حەزمان کرد داری کریسمس ببینین و لەگەڵ هاوڕێکانمان کاتێکی خۆش بەسەربەرین". 
 
تامران جۆنسن، هاووڵاتییەکی دیکەیە و لە کارۆلاینای باکوور هاتووە و  باس لەوە دەکات، "کریسمسەکەمان زۆر باش بەرێوەدەچێت و زۆر دڵخۆشین. لەم چەند رۆژەدا بەفریشمان بینی و زۆر دڵخۆش بووین". 
 
لە نیویۆرک کریسمس جگە لە دەربڕینی خۆشی و شادی خەڵکی، سوودێکی ئابووری زۆریش بە خاوەنکارەکانی شارەکە دەگەیێنێت. 
 
ماریسا مازۆتا، لە بازاڕی کریسمس کەلوپەل دەفرۆشێت و لەبارەیەوە باس لەوە دەکات، "ئەمە جاری یەکەمە لە بازاڕی کریسمسی بریانت پارک کاردەکەم، بەڕاستی زۆر بەسوودە، کۆمپانیاکەمان زۆر بچووکە، بەڵام وردە وردە گەورەتر دەبێت و لە رێگەی ئەم بازاڕەوە زۆر کەس دەناسین کە یارمەتییمان دەدەن و کەلوپەلێکی زۆر دەفرۆشین. ئێمە زۆر دڵخۆشین و هەموو کەسێک لەنێو کەشوهەوای کریسمسدان".
 
چانتێل پێری، یەکێکی دیکەیە لە فرۆشیارانی بازاڕی کریسمس لە نیویۆڕک و ئاماژە بەوە دەکات، کەشوهەوای کریسمس هەیە، کەسانێکی زۆر لە ویلایەتەکانی دیکە بۆ کریسمس هاتوونەتە ئێرە، بەتایبەتی بۆ کۆڵانی 42. پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو نزیکتر بینەوە لە رۆژی کریسمس ژمارەیەکی زیاتر خەڵک سەردانی ئێرە دەکەن".
 
چەند رۆژێک بەر لە کریسمس ئامادەکارییەکان دەستپێدەکەن، خەڵکی دەچنە دەرەوە و دیاری بۆ یەکدی دەکڕن، بەڵام لە رۆژی کریسمسدا، هەموویان لە ماڵەوە لەگەڵ خێزانەکانیان دادەنیشن و دیاری بەیەکدی دەبەخشن. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نوێژی قەداس لە کەنیسەیەکی بەیژینگ

چین بۆنە ئایینییەکان ناکاتە پشوو؛ بە سێ زمانیش نوێژی قەداس کرا

لە چین تەکنەلۆژیادا ئاوێتەی هەموو شتێک بووە، تەنانەت ئایین و بیروباوەڕیش. لە ڤیتییەکەدا پیاوێک دەبینن کە یادی کریسمس و لەدایکبوونی پێغەمبەر مەسیح لە رێگەی چاویلکەی ڤی ئاڕەوە دەکاتەوە.