بابەتی داڵدەدانی خەڵکی لێقەوماو ئەرکێکی ئەخلاقیە، بەڵام هەرێمی کوردستان هێشتا کێشەی چارەنووس و سنووری هەیە لەگەڵ عێراق و هاتنی ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی عێراق پرسێکی سیاسییە نەک تەنیا مرۆیی. بەداخەوە تاوەکو ئێستا ئەو پەیامە لە ئاستی باڵا روون نەکراوەتەوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان. کاتێک لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەم باسکرد، بۆ من سەپڕایز بوو کە ئەو هیچ ئاگای لەو بابەتە نەبوو.
سەرچاوەیەکی سکرتاریەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی راگەیاند، "کێشەکە لە کەمی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان نییە، بەڵکو لە گەورەیی کارەساتەکە و زۆری پێداویستییەکانە." لەبەر ئەوە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەپەلە داوا لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی دەوڵەمەندی کۆمەکبەخش دەکات کە بەپەلە ملیارێک دۆلار بۆ تورکیا و 397 ملیۆن دۆلار بۆ سووریا دابین بکەن.
ژمارەی دانیشتووان و ژمارەی گەنجان لە جیهان بەگشتی و لە چین و رووسیا بەتایبەتی بەخێراییەکی مەترسیدار بەرەو کەمبوونەوە دەچن.
ئەم پابەندبوونە قووڵەی ئێران بە مۆسکۆ تەمەنی لە چەند هەفتەیەک زیاتر نییە. سەرچاوەیەکی ئەوروپی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەڵێت، زۆر روونە کە پابەندبوونی تاران بە مۆسکۆ بەم رادەیە پێشهاتێکی نوێیە و، تاران دەزانێت باجی ئەم پابەندبوونە بە مۆسکۆ گورزێکی بەهێز دەبێت لە پەیوەندییەکانی بەتایبەتی لەگەڵ ئەڵمانیا و بەریتانیا کە تاوەکو ئێستا دوا هیوای تارانن بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی و دەستکەوتنی ملیاران دۆلاری ئەمریکی.
گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، گرنگە حکومەتی نوێی عێراق رەنگدانەوەی داوا رەواکانی گەلی عێراق بێت و لەبارەی "بەکارهێنانی هێزی زیاد لەپێویست" لە خۆپێشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیشدا روونکردنەوە دەدات.