گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ رووداو: گرنگە حکومەتی نوێی عێراق داواکارییەکانی خەڵک جێبەجێبکات

28-10-2022
مەجید نیزامەدین گلی
مەجید نیزامەدین گلی @MajeedGly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشوازیی لەو کابینە نوێیە دەکەن و "گرنگە کە حکومەتی نوێ بەدەم داوا رەواکانی خەڵکی عێراقەوە بێت."
 
ئەمڕۆ هەینی، 28-10-2022، ستیڤان دوجاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە مەجید گلی، ئیدیتۆری دیپلۆماسیی تۆڕی میدیایی رووداوی لە نیویۆرک راگەیاند، پێشوازیی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن. 
 
رۆژی 27ـی تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى عێراق بە ئامادەبوونى 253 پەرلەمانتار کۆبووەوە بۆ دەنگدان بە کابینەى نوێى حکومەت بە سەرۆکایەتیى محەممەد شیاع سوودانى و کارنامەى حکومەتەکەى. لە کۆبوونەوەکەدا 21 بەربژێرى وەزارەتەکان پەسەندکران، بەڵام یەکلاکردنەوەى هەردوو وەزارەتى ژینگە، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دواخران کە لە پشکى کوردن و تاوەکو ئێستا یەکێتى و پارتى لە سەریان رێکنەکەتوون.
 
ئەمڕۆ هەینی لە کۆشکی سەرۆکایەتیی وەزیرانی عێراق محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی نوێ لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەستاودەستی دەسەڵاتی کرد و دواتر سەرۆکایەتیی یەکەمین کۆبوونەوەی نوێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی کرد.
 
گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتیشی، "ئەرکە قورسەکانی ئەم حکومەتە ئێستا دەستپێدەکات، گرنگە کە حکومەتی نوێ بەدەم داوا رەواکانی خەڵکی عێراقەوە بێت."
 
ستیڤان دوجاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوەش کرد، ئەوان لە رێگەی بەرنامەکانیانەوە لە عێراق "شانبەشانی حکومەت و خەڵکی عێراق" دەوەستن. دەشڵێت، "گرنگە کە عێراق خزمەتە بنەڕەتییەکان بۆ خەڵکی دابین بکات."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نوێژی قەداس لە کەنیسەیەکی بەیژینگ

چین بۆنە ئایینییەکان ناکاتە پشوو؛ بە سێ زمانیش نوێژی قەداس کرا

لە چین تەکنەلۆژیادا ئاوێتەی هەموو شتێک بووە، تەنانەت ئایین و بیروباوەڕیش. لە ڤیتییەکەدا پیاوێک دەبینن کە یادی کریسمس و لەدایکبوونی پێغەمبەر مەسیح لە رێگەی چاویلکەی ڤی ئاڕەوە دەکاتەوە.