جیهان
سەرۆکی فەرەنسا لە کاتی سەردانی پێشانگەیەکی نێودەوڵەتی لە بواری کشتوکاڵ. وێنە: Ludovic MARIN / AFP
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، دەبێت جیهان خۆی بۆ شەڕێکی درێژخایەن ئامادە بکات، ئەوەش دوای ئەوەی رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆسەر ئۆکراینای دراوسێی دەستپێکرد.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رۆژی شەممە 26-2-2022 رایگەیاند: "ئەگەر ئەم بەیانییە بتوانم شتێکتان پێ بڵێم ئەوەیە کە ئەم شەڕە درێژە دەکێشێت... ئەم قەیرانە بەردەوام دەبێت؛ ئەم شەڕە درێژە دەکێشێت و تەواوی ئەو قەیرانانەش کە لەگەڵی دێن کاریگەریی درێژ خایەنیان دەبێت".
سەرۆکی فەرەنسا لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت حکومەت و خەڵکی وڵاتەکەی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئامادەی کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە بن.
شەڕ و پێکدادانەکان تا دێت زیاتر دەبن و رووسیاش دەڵێت، چووەتە پایتەختی وڵاتەکە، بەڵام ئۆکراینا رەتی دەکاتەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ دوو مووشەک ئاڕاستەی کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا کران کە یەکێکیان بەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووە و هێزەکانی فریاکەوتن بەرەو باڵەخانەکە دەچن.
ئەو مووشەکانەی ئاڕاستەی کیێڤ کراون یەکێکیان بەگوتەی رۆیتەرز لە نزیک فڕۆکەخانەی ژولیانی کەوتووەتەخوارەوە.
پێشتر ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، "شەوی رابردوو هێزەکانی رووسیای فیدراڵ بە مووشەکی دوورهاوێژ لە ئاسمان و دەریاوە ژێرخانە سەربازییەکانی سوپای ئۆکراینایان کردووەتە ئامانج."
هەروەها لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بەسەر شاری مێلیتۆپۆڵ لە ئۆکراینا گرتووە.
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، "شەوی رابردوو هێزەکانی رووسیای فیدراڵ بە مووشەکی دوورهاوێژ لە ئاسمان و دەریاوە ژێرخانە سەربازییەکانی سوپای ئۆکراینایان کردووەتە ئامانج."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ