نەتەوە یەکگرتووەکان: 30٪ـی پەنابەرانی سووریا دەیانەوێت بگەڕێنەوە

26-01-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ، داوای لە وڵاتانی رۆژئاوا کرد سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن، ئەمەش وەکو هەنگاوێک تاوەکو هانی هەزاران پەنابەری سووریایی بدات بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان.
 
رۆژی شەممە، 25ی کانوونی دووەمی 2025، فلیپۆ گراندی، کۆمیسیاری باڵای کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە (UNHCR)، سەردانی سووریای کرد و لەوێ رایگەیاند پێش رووخانی رژێمی پێشووی سووریا، هیچ سووریاییەک لە دەرەوەی وڵات، حەزی نەدەکرد بگەڕێتەوە، بەڵام لەدوای نەمانی بەشار ئەسەد حەز دەکەن بگەڕێنەوە.
 
لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی کاتیی سووریا، گراندی رایگەیاند: "ئەو سووریاییانەی پێشتر حەزیان دەکرد بگەڕێنەوە نزیکەی 0٪ بوو، بەڵام لەماوەی چەند هەفتەیەکدا، ئێستا ئەو رێژەیە بەرز بووەتەوە بۆ 30٪." 
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدوای رووخانی دەسەڵاتی 24 ساڵەی ئەسەد، نزیکەی 200 هەزار سووریایی گەڕاونەتەوە، کە زۆربەیان لە وڵاتانی دراوسێی سووریا بوون. 
 
گراندی باس لە گرنگی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەکات، بە هاندانی دەزانێت تاوەکو پەنانەرانی سووریا بگەڕێنەوە و گوتی: "ئەو سزایانە بۆ دۆخێکی دیکە بوو، بەڵام ئێستا دەبێت هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێ، بەهیوای ئەوەی هەڵبگیرێن، لەبەرئەوەی ئەو سزایانە ئاستەنگێکی گەورەیە بۆ گەڕانەوەی پەنابەران." 
 
بڕیارە رۆژی دووشەممە، 27ـی کانوونی دووەم، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لە برۆکسل کۆببنەوە تاوەکو هەندێ لە سزاکانی ئەو یەکێتییە لەسەر سووریا هەڵبگرن. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وڵاتینامە و ئاڵای ئەڵمانیا.

ئەڵمانیا رەتیدەکاتەوە بە سێ ساڵ وڵاتینامە بەکەس بدات

لە ئەڵمانیا ئەو ئاسانکارییەی بۆ هەندێک کۆچبەران دەکرا تاوەکو بە سێ ساڵ ببنە خاوەنی وڵاتینامە، کۆتایی پێدێت. حکومەتی نوێ کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نییە کە 5 ساڵ وەکو خۆی بمێنێتەوە، بەڵام خێراكردنی بۆ 3 ساڵ رەتدەکاتەوە.