سەرۆکی پێشووتری هەرێمی کەتەلۆنیا ئازادکرا

24-09-2021
دڵزار زوبێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رۆژی هەینی لە دادگەیەکی شاری ساساری لە دوورگەی ساردینا، پۆچدیمۆنت دادگاییکرا و بە کەفەلات ئازادکرا، بەڵام پێویستە لە دوورگە ئیتاڵییەکە بمێنێتەوە تا دادگە بڕیار لەسەر داوایەکی ئیسپانیا بۆ رادەستکردنەوەی دەدات.
 
سەرەڕای دوورکەوتنەوەی لە کەتەلۆنیا و ئیسپانیا بۆ نزیکەی چوار ساڵ، هێشتا دەسەڵاتی ئیسپانیا بەو هەموو پاڵپشتییەی ئەوروپا و جیهانیشەوە، لە کارلس پۆچدیمۆنت، ئەندازیاری گشتپرسی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا دەترسێت، پۆچدیمۆنت لەکاتی گەشتکردنی لە برۆکسلەوە بۆ دوورگەی ساردینیای ئیتاڵیا لەلایەن پۆلیسی شاری ئالگێرۆی دوورگەکە دەستگیرکرا.
 
رۆژی پێنجشەممە، 23ی ئەم مانگە لەکاتێكدا پۆچیدیمۆنت لە فڕۆکەخانەی شاری بروکسل، پایتەختی بەلجیکاوە بەرەو شاری ئالگیرۆ رۆیشتووە بەمەبەستی بەشداریکردن لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی بەناوی ئادیفۆلک، لە فڕۆکەخانەی ئالگیرۆ لەلایەن پۆلیسی سنووری ئیتاڵیاوە دەستگیرکرا.
 
فابیۆ برونۆ، کونسوڵی فەخری ئیسپانیا لە دوورگەی ساردینیا دەڵێت، "من لە لایەن هاوڕێکانمەوە ئاگادارکرامەوە کە دەستگیرکردنی چارلس پۆچدیمۆنت لە فڕۆکەخانەی ئالگێرۆ لەسەر بنەمای فەرمانێکی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بووە".
 
کەتەلۆنییەکانی لایەنگری سەربەخۆیی لە بەردەم کۆنسوڵخانەی ئیتاڵیا لە شاری بارسێلۆنا خۆپێشاندانیان کرد و دەستگیرکردنەکەیان سەرکۆنە کرد.
 
سەردانەکەی پۆچدیمۆنت بۆ دوورگەی ساردینیا بۆ بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵێکی کولتووری و چاوپێکەوتنی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازی گەلی ساردینیا بوو کە دەیانەوێت لە ئیتاڵیا جیاببنەوە.
 
لە ساڵی 2017 دادگەی باڵای ئیسپانیا، پۆچدیمۆنتی بە نانەوەی ئاژاوە تۆمەتبار کرد و لە 2019ەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بە کەلەپچەکراوی بیبەنەوە ئیسپانیا.
 
ئەنگۆستینانجێلۆ ماراس، پارێزەری کارلس پۆچدیمۆنت دەڵێت، "ئەمە تەنیا قۆناخی یەکەم بوو کە تێیدا راستاندن بۆ رێوشوێنەکانی دەستگیرکردن و داواکردنی پارێزەری یاسایی کرا. لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئێمە دەچینە مۆخی بابەتەکەوە، چونکە سێ دادوەری دادگەکە بڕیاردەدەن لەسەر ئەوەی کە ئایا پێویست دەکات سەرۆک پۆچدیمۆنت رادەستی ئیسپانیا بکرێتەوە یان نا."
 
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیاش دەڵێت، پۆدچیمۆنت تۆمەتبارە و رێزیش لە بڕیاری دادگە دەگرێت، ئیدی هەرچییەک بێت، "من رێز لە هەموو رێوشوێنە دادگەرییەکان دەگرم کە لە ئیسپانیا، ئەوروپا و ئیتاڵیا دەگیرێنە بەر، بێ هیچ گومانێکیش رێز لە هەر بڕیارێکی دادگەی ئیتاڵیا دەگرم و پێوەی پابەند دەبم. شتێکی دیکەی کە روونە ئەوەیە کە دەبێت کارلس پۆدچیمۆنت بگەڕێندرێتەوە بۆ دادگە و دادگەیی بکرێت."
 
پۆچدیمۆنت لە 2019 بووە ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، بەڵام لە ئاداری ئەمساڵدا ئەو پەرلەمانە بە زۆرینەی دەنگ، پارێزبەندی لە ئەو و دوو لە سەربەخۆییخوازەکانی کەتەلۆنیا وەرگرتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا