ژمارەی داواکاری بۆ خوێندن لە سوێد کەمیکردووە

24-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
هۆڵی خوێندنی زانکۆیەک لە سوێد. وێنە: AFP
هۆڵی خوێندنی زانکۆیەک لە سوێد. وێنە: AFP
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ژمارەی ئەوانەی داوایانکردووە لە سوێد بخوێنن بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو 5٪ کەمیکردووە. 
 
بەپێی ئەو داتایانەی حکومەتی سوێد بڵاویکردوونەتەوە، ژمارەی ئەوانەی داوایانکردووە لە سوێد بخوێنن بە بەراورد بە ساڵانی خوێندنی رابردوو بە رێژەی 5٪ کەمیکردووە. ئێستا 40 هەزار قوتابی بە ڤیزای خوێندن لە سوێد دەخوێنن. 
 
زۆرینەی ئەوانە لە ئەڵمانیا و چینەوە چوونەتە ئەو وڵاتە، لە دوای ئەوانیش فەرەنسی و ئیسپانییەکان دێن. ئەوەی جێگەی سەرنجیشە ئەوەیە کە تەنانەت لە وڵاتانی دیکەی ئەسکەندەناڤیاشەوە ژمارەیەکی زۆر قوتابی بۆ خوێندن دەچنە سوێد. بەتایبەتیش لە بواری ئەندازیاریدا سوێد جێی سەرنجی قوتابییانی بیانییە. 
 
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە لە سوێد حکومەتێکی پشتیوانیکراو لەلایەن راستئاژۆکانەوە هەیە. ئەمەش وایکردووە سیاسەتی کۆچبەری و پێدانی ڤیزەش بۆ کەسانی بیانی لە سوێد سەختتر ببێت. وەک لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەمساڵ زۆر لەو قوتابییانەی پێشتر ویستوویانە لە سوێد بخوێنن، شوێنی خوێندنەکەیان گۆڕیوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بنکەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران. وێنە: AFP

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی: ئێران نزیکە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA)، رایگەیاند، ئێران ئەوەندە دوور نییە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی. ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێران شوێنی گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا کرد.