ئیمارات گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ سووریا دەستپێدەکاتەوە

15-04-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی ئیمارات دەڵێت، دوای 13 ساڵ لە راگرتنی گەشتی ئاسمانی لەنێوان ئیمارات و سووریا، بڕیارە ئەو وڵاتەی کەنداو دەست بە گەشتەکانی بۆ دیمەشق بکاتەوە. 
 
رۆژی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، میدیای فەرمیی ئیمارات بڵاویکردەوە، دەسەڵاتی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی پشتڕاستی کردووەتەوە کە لە قۆناخەکانی کۆتایی رێکارەکانیاندان بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ سووریا. 
 
ساڵی 2011 خۆپێشاندانی هاووڵاتییانی سووریا دژی دەسەڵاتی ئەسەد دەستیپێکرد و دواتر شەڕی نێوخۆ لە وڵاتەکە دروستبوو. دۆخەکە وایکرد ئیمارات بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە باڵیۆزخانەکەی لەو وڵاتە دابخات و گەشتە ئاسمانییەکانی رابگرێت. 
 
ساڵی 2018 ئیمارات باڵیۆزخانەکەی لە سووریا کردەوە، بەڵام گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ سووریا دەستیان پێنەکردەوە. 
 
کانوونی یەکەمی پار بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانەوە بۆ سەر سوپای سووریا و حکومەتی ئەسەد، گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ سووریا راگیران. 7ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، فرۆکەخانەی دیمەشق گەشتە نێودەوڵەتییەکانی دەستپێکردنەوە. 
 
لە هەمان مانگدا سعودیە گەشتە ئاسمانییەکانی دەستپێکردنەوە. ئەمڕۆش قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دیمەشق دەستپێکردنەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاپای ڤاتیکان لەکاتی نزا و نوێژکردن لە کەنیسەیەکی هەولێر لە ساڵی 2021. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دوای مردنی پاپا چی روودەدات و ڤاتیکان چی دەکات؟

15 بۆ 20 رۆژ دوای مردنی پاپا، پڕۆسەی دەستپێکردنی پاپای نوێ دەستپێدەکات. ئەو کاردیناڵانەی تەمەنیان خوار 80 ساڵە، بۆ ئەم پڕۆسە نهێنییە کۆدەبنەوە. دەچنە کەنیسەی سیستن، دەرگا لەسەر خۆیان دادەخەن و لە جیهانی دەرەوە دادەبڕێن. بە هیچ شێوەیەک، هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ میدیا و دەرەوەدا نامێنێت؛ ناتوانن تەلەفۆنیش بەکاربێنن. دواتر لەنێو خۆیاندا، چەندین جار دەنگ دەدەن، تاوەکو یەکێک لە بەربژێرەکان دوو لەسەر سێی دەنگەکان بەدەستدێنێت.