لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کرواتیا چوار کۆچبەری رۆژئاوای کوردستان گیانیان لەدەستدا

22-03-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
وێنەی رووداوی هاتووچۆکە کە بۆ رووداو نێردراون
وێنەی رووداوی هاتووچۆکە کە بۆ رووداو نێردراون
نیشانەکردن کرواتیا رۆژئاوای کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە کرواتیا کامیۆنێک کە کۆچبەرانی رۆژئاوای کوردستانی تێدا بوو وەرگەڕا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا 4 کۆچبەر کە خەڵکی ناوچەکانی دێرک و سەرێ کانی بوون گیانیان لەدەستدا، 24 کۆچبەری دیکەش برینداربوون.
 
رووداو پەیوەندی بەو نەخۆشخانەیەوە کرد کە بریندارانی رووداوەکەی تێدا چارەسەر دەکرێن. سەنتەری پەیوەندیییەکانی نەخۆشخانەی نۆڤا گرادیسکا لە شاری سلاڤۆنسکی برود بە رووداوی راگەیاند " چوار کۆچبەر لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و دۆخی تەندروستیی بریندارێکیش سەختە." میدیای کرواتیا بڵاویکردووەتەوە "شەش لە بریندارەکان لە دۆخێکی تەندروستی خراپدان."
 
وەک بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نۆڤا گرادیسکا روونیکردەوە، لە نەخۆشخانەکەی ئەواندا 11 کۆچبەری نێو رووداوەکە چارەسەر دەکرێن و لە نەخۆشخانەیەکی دیکەشدا 13 کەسی دیکە لە ژێر چارەسەرکردندان.
 
رووداو پەیوەندی بە یەکێک لە بریندارانی رووداوەکەوە کرد بەناوی عەدنان حوسین و ئەو گوتی، لە سڕبیاوە بە قاچاخی لە کامیۆنێکدا خۆیان شاردووەتەوە و بەڕێگەوەبوون بەرەو وڵاتانی دیکەی ئەوروپا. 
 
بەقسەی عەدنان حوسێن، سەرنشینانی کامیۆنەکە هەموویان خەڵکی دێرک و سرێ کانی بوون و دوو منداڵ و دوو ئافرەتیشیان لەگەڵدا بوون، بەڵام لەناو خاکی کرواتیادا کامیۆنەکەیان وەرگەڕاوە و بەشێکی زۆری کۆچبەرەکان کەوتوونەتە ژێر بارهەڵگرەکەوە.
 
پۆلیسی کرواتیا گیان لەدەستدانی چوار کۆچبەری لە رووداوەکەدا پشتڕاستکردەوە و ئاشكرایکرد، رووداوەکە لەسەر رێگەی ئۆتستراد لە نزیک سنووری بۆسنیا و شارۆچکەی ئۆکۆچانی کرواتیا روویداوە کە 100 کیلۆمەتر لە زاگریبی پایتەختی کرواتیاوە دوورە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تونس.

32 کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن لە تونس ئازاد کران

32 کۆچبەر کە زۆرینەیان هاونیشتمانى هەرێمى کوردستانن لە تونس ئازاد کران، دواى ئەوەى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئەو وڵاتەوە دەستگیر کرابوون، 14 کۆچبەرى دیکەیان کە بەندکراون، چاوەڕێى بڕیارى داواکارى گشتى ئەو وڵاتەن.