رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو خوێندنگەیەکی کوردی بە ناوی "خوێندنگەی نیشتمان" لە شاری کیڵ لە ئەڵمانیا دەکرێتەوە و تایبەت دەبێت بە خوێندنی کوردی بۆ منداڵانی کورد بەبێ بەرامبەر.
پشتیوان سەید رەئووف، خاوەنی بیرۆکە و بەڕێوەبەری خوێندگەکە میوانی دیاسپۆرابوو، گوتی، "یەکشەممەی داهاتوو، 23ی 4ی 2023، بەشێوەیەکی فەرمی خوێندنگەی نیشتمان دەکرێتەوە کە یەکەم خوێندنگەی کوردییە لە شاری کیڵ و دەوروبەری".
پشتیوان سەید رەئووف گوتیشی، "خوێندنگەکە سەرەتا یەک پۆلی دەبێت، لەگەڵ کتێبخانەیەک و تەنیا رۆژانی یەکشەممە دەوامی تێدا دەکرێت، لەو رۆژەشدا دوو مامۆستا وانە بەشێوەی خۆبەخش دەڵێنەوە، یەکێکیان مامۆستا کوێستان حاجی فایەقە بە شێوەزاری سۆرانی و ئەوەی دیکەیان مامۆستا حوسێن تەها هرووری بە شێوەزاری کورمانجی دەڵێنەوە".
خوێندنگەکە لەسەر ئەرکی پشتیوان سەید رەئووف دروستکراوە و ئێستا 20 قوتابی وەرگیراون، 10 بە سۆرانی و 10ی دیکەیان بە کورمانجی و دەخوێنن و، دەشتوانن خوێندکاری زیاتر وەربگرن. پشتیوان سەید رەئووف روونیکردەوە، پرۆگرامی خوێند لەسەر کتێبی ئیبراهیم باڵدار دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ