لە فەرەنسا کۆشکی ئێلیزێ بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە

18-09-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
گەشتیاران لە کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، ناسراو بە کۆشکی ئێلیزێ
گەشتیاران لە کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، ناسراو بە کۆشکی ئێلیزێ
نیشانەکردن کۆشکی ئێلیزێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆشکی ئێلیزێ، ئەو کۆشکەی گەشتیاران خەون بە چوونە نێویەوە دەبینن؛ ئێستا لە فەرەنسا بە روویاندا کراوەتەوە.
 
ئالین رۆی، گەشتیار دەڵێت، "کۆشکی ئێلیزێ ئەو شوێنەیە کە فەرەنسای تێدا بەڕێوەدەبرێت. بۆیە دەمویست سەردانی بکەم؛ لەگەڵ ئەوەشدا کەلەپوورێکی جوان و مەزنە."
 
کۆشکی ئێلیزێ لە ساڵی 1718 دەست بە دروستکردنی کرا و ساڵی 1722 تەواو بوو؛ لە ساڵی 1873وە کۆشکی سەرۆککۆماری فەرەنسایە. کۆشکەکە 11 هەزار مەتر چوارگۆشەیە، دوو هێکتار باخچە و 365 ژووری تێدایە و 900 کارمەند کاری تێدا دەکەن.
 
ئەمساڵ بەرپرسانی گەشتیاریی فەرەنسا رایانگەیاند، لە رۆژی کەلەپووردا کە رۆژانی 16 و 17ی ئەیلوولە، گەشتیاران بە خۆڕایی دەتوانن بە ئۆنلاین ناوی خۆیان تۆمار بکەن و سەردانی کۆشکی ئێلیزێ بکەن.
 
لەبارەی کۆشکەکەوە، ڤیکتۆر بالی بێرارد، گەشتیار ئاماژە بەوە دەکات، "شوێنێکە کە لەڕووی سیاسییەوە گرنگییەکی زۆری هەیە و هەموو ئەو شتانەش کە لە منداڵییەوە لە تەلەڤیزیۆن بینیومانە، دەبینین. بەڕاستی ئەوە خەونە کە سەردانی کۆشکەکە دەکەم."
 
رێکخەرانی رۆژی کەلەپووری فەرەنسی ئاماژە بەوە دەکەن، چاوەڕێ دەکەن 10 هەزار کەس سەردانی کۆشکی ئێلیزێ بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەنتەرێکی تۆمارکردنی کۆچبەران لە ئەڵمانیا.

دادگەیەکی باڵای ئەڵمانیا رێگە بە حکومەتی فیدراڵی دەدات کۆچبەران بۆ یۆنان دیپۆرت بکاتەوە

دادگەیەکی باڵای ئەڵمانیا رێگەی بە حکومەتی فیدراڵی دا لەمەودوا کۆچبەران بۆ یۆنان دیپۆرت بکاتەوە. بڕیارەکەی دادگە لەسەر سکاڵای دوو کۆچبەر بوو کە داوایان دەکرد نەیاننێرنەوە یۆنان. رێکخراوەکانی داکۆکی لە مافەکانی کۆچبەران لە بڕیارەکە نیگەرانن.