فەرەنسا پێدانی ڤیزای شنگن دەگۆڕێت و بۆ هەندێک وڵات قورستری دەکات

18-01-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەرەنسا دەیەوێت بۆ ئەم ساڵ یاساکانی پێدانی ڤیزای شنگن بگۆڕێت و بۆ هەندێک وڵات قورستری بکات.
 
ئەم هەفتەیە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا باسی ئەوەی کرد، دەیانەوێت ریفۆرم لە سیستمی ڤیزای وڵاتەکەیاند بکەن.
 
بەپێی زانیارییەکان، لەمەودوا فەرەنسا هەوڵدەدات زانیاریی زۆرتر لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا بگۆڕێتەوە، تاوەکو وەک خۆیان دەڵێن، خەڵکێک کە مافیان نییە، بە ئاسانی نەتوانن ڤیزای فەرەنسی وەربگرن.
 
هەروەها ئەو وڵاتانەی لە مەسەلەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران و زانیاری گۆڕینەوە لە بوارەکانی دیکەی تایبەت بە کۆچبەراندا هاریکاریی فەرەنسا ناکەن، هاووڵاتییانیان بە زەحمەتتر دەتوانن ڤیزای فەرەنسا وەربگرن.
 
گۆڕانکارییەکی دیکە ئەوە دەبێت، سیستمی پێدانی ڤیزا و کۆکردنەوەی زانیارییەکان باشتر دیجیتاڵی دەکرێن.
 
فەرەنسا دەیەوێت هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەورووپا سیستمێکی سەرنجڕاکێشتر بۆ راکێشانی دەستی کاری شارەزا دابنێت، پێدانی ڤیزاش بۆ ئەو کەسانەی لە فەرەنسا لە بواری دیاریکراودا پێویستن ئاسانتر بکات.
 
هەموو ئەو گۆڕانکارییانە هێشتا بڕیاری کۆتاییان لەسەر نەدراوە و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کۆچبەرێکی سووریایی لە ئەڵمانیا لە رۆژی رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد ئاڵای ئۆپۆزیسیۆنی سووریای بەرزکردووەتەوە.

ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان: 270 هەزار پەنابەر گەڕاونەتەوە سووریا

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکرگرتووەکان (UNHCR) دەڵێت، لە 8ی کانوونی یەکەمی 2024ەوە تاوەکو 5ی ئەم مانگە، 270 هەزار هاووڵاتیی سووریایی لە وڵاتانی دیکەوە گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.