بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە تاکسییەکانی چین، رێژەی تاوانی 7 هێندە کەمکردووەتەوە

دوێنێ کاژێر 06:30
مەهدی فەرەج
مەهدی فەرەج
گەشتی تاکسییەکانی چین بە دەنگ و ڤیدیۆ تۆمار دەکرێن.
گەشتی تاکسییەکانی چین بە دەنگ و ڤیدیۆ تۆمار دەکرێن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەمێکە چین سەردەمی تاکسی میتەر یان پێوەری ئەلیکترۆنی تێپەڕاندووە، جگە لە شوێنهەڵگر  (GPS)، هەموو گەشتەکان بە دەنگ و ڤیدیۆ تۆماردەکرێن، ئەمەش وایکردووە تاوانی نێو تاکسی حەوت هێندە کەم بکات.
 
هەموو تاکسییەکان کە ژمارەیان 1.4 ملیۆنە، بەهەمان رێنمایی کاردەکەن، هاوکات سوود لە ژیریی دەستکردیش وەردەگرن.
 
زینگ مـان، لە پەکین مامۆستایە و 6 ساڵە تاکسی بووەتە هاوڕێی گەشتەکانی. ئەو شەوانەی گەشت دەکات، سیستمەکە خۆی شۆفێرێکی ژنی بۆ هەڵدەبژێرێت.
 
زینگ مان لەبارەی گەشتکردن بە تاکسی باس لەوە دەکات، "تاکسی زۆر سەلامەتە، چونکە ئێمە لەناو ئەم ئۆتۆمبێلەداین، تۆماری دەنگی و ڤیدیۆیی هەیە کە دەتوانێت تەواوی گەشتەکەمان لە کاتی راستەقینەدا تۆمار بکات، ئەگەر دۆخێکی مەترسیدار روویدا، تۆماری دەنگی و ڤیدیۆییمان دەتوانرێت وەکو بەڵگە بەکاربێت."
 
تاکسی پڕچەککراو بە تەکنەلۆژیای نوێ بۆ رێگرییە لە رووداوەکانی وەک دزی، دەستدرێژی، یان وەرگرتنی پارەی زیادە، بە تایبەت لە شەوان و ئەو شوێنانەی دوورە دەستن. 
 
ژاو هوی مین، شۆفێرێکی ژنی تاکسییە و لەبارەی سیستمی کارکردنی تاکسییەکانەوە دەڵێت، "سەرنشینەکان هەست بە سەلامەتی دەکەن، چونکە سیستمی چاودێری بەستراوەتەوە بە تۆڕی ئاسایشی گشتی و چاودێری تەواوی پرۆسەکە دەکەن. پلاتفۆرمەکە هەموو وشەیەک دەزانێت کە دەیڵێین و ئەگەر رووداوێک یان مەترسییەک روو بدات، راستەوخۆ پۆلیس ئاگاداردەکرێتەوە و دەتوانرێت شوێنپێی بکەوێت، بۆیە زۆر سەلامەتە."
 
یوان چوان ژێن، بەکارهێنەری تاکسییە و دەڵێت، "من زۆر تاکسی بەکادەهێنم، بۆ هاتووچۆ زۆر گونجاوترە. لە پەکین شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل زۆر کەمە، بۆیە دەتوانم ئەپی مۆبایل بەکاربهێنم بۆ داواکردنی تاکسی و بە خێرایی دێت. کامێرا و تۆمارکردنەکە گەرەنتی سەلامەتییە."
 
دیدی (DiDi) گەورەترین کۆمپانیای تاکسییە لە چین، شانبەشانی زیاتر لە سی هەزار کۆمپانیای دیکە کاردەکات، داهاتی ساڵانەی تاکسی لە وڵاتی چین زیاتر لە 54 ملیار دۆلارە.
 
لە وڵاتی چین تاکسییەکان هەمان رەنگیان نییە، بەڵکو رەنگیان بەپێی کۆمپانیاکان دەگۆڕێن، لەوانە زەرد و سەوز لە پەکین و لە شینژین رەنگی شین و سپیە، کە تەواوی تاکسییەکانی کردووەتە کارەبایی و دۆستی ژینگە، نرخی تاکسیش بە شەواندا رێژەی 20 بۆ 30٪ گرانترە وەک لە رۆژ.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

حکومەتی ئەمریکا هاوکارییە داراییەکانی بۆ میدیاکان راگرت

کۆشکی سپی لەبارەی راگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو دەزگە میدیایانە رایگەیاند: "بڕیارەکە بۆ ئەوەیە چیدیکە باجدەرانی ئەمریکا نەبنە کەرەستەی پڕوپاگەندەی تووندڕۆکان."