بەرپرسانی ئەمریکا بە بایەخەوە باس لە بژێویی هاونیشتمانییان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکەن

16-04-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
 کۆبوونەوەی جۆ بایدن لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی
کۆبوونەوەی جۆ بایدن لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مووچە و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوو لەو خاڵانەن بەرپرسانی باڵای واشنتن لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندەکەی جەختی لێدەکەنەوە.
 
راگەیێندراوی هاوبەشی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای کۆبوونەوەیان لە کۆشکی سپی، ئاماژە بەوە دەکات کە سەرۆکی ئەمریکا ستایشی ناردنی مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کردووە و داوای کردووە ئەو بەرەوپێشچوونە بەردەوام بێت.
 
هەروەها بایدن جەختی لە پشتیوانیی واشنتن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەر و شەفاف لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
 
سەقامگیریی هەرێمی کوردستانیش بابەتێکی گفتوگۆکانی سوودانی و لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بوو لە پێنتاگۆن. راگەیێندراوی هاوبەشیان دەڵێت، ئۆستن و سوودانی هەوڵەکانی بەرەوپێشبردنی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان تاوتوێکرد، لە نێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە.
 
هەروەها باسیان لە هەوڵە بەردەوامەکانی پێنتاگۆن و وەزارەتی بەرگریی عێراق کرد بۆ پاراستنی ناوچە گرنگەکانی سەرانسەری عێراق، لە نێویاندا هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەڕەشە ئاسمانییەکان.
 
لیژنەی باڵای هاوئاهەنگیی ئەمریکا و عێراقیش لە کۆبوونەوەکەیدا جەختی لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی کردەوە کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە راگیراوە.
 
هەروەها لایەنی ئەمریکی رایگەیاندووە، "سامانی گەورەی گازی هەرێمی کوردستان"، رۆڵێکی "سەرەکیی" دەبێت لە فەراهەمکردنی ئاساییشی وزەی عێراقدا.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ دەڵێت ئەگەر بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازادنەکرێن، حەماس 'بە دۆزەخ باجەکەی دەدات'

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەڕەشەی تووند لە حەماسی فەلەستینی دەکات و داوای لێدەکات، پێش رۆژی سوێندخواردنی کە دەکاتە 20ی کانوونی دووەمی 2025، بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکات ئەگەرنا، "بە دۆزەخ باجەکەی دەدەن."