سەرۆکی کۆریای باشوور باری نائاسایی و دەسەڵاتی سەربازیی راگەیاند

16 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی کۆریای باشوور، لە پەیامێکدا باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیاند و دەسەڵاتی مەدەنی بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسارد و دەسەڵاتی دایە دەست سوپا تاوەکو کاروباری وڵات بگرێتە دەست. لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنیشی تۆمەتبار کرد بەوەی دەیانەوێت کودەتا بکەن و پشتگریی کۆریای باکوور دەکەن.
 
رۆژی سێشەممە، 3ـی کانوونی یەکەمی 2024، یوون سووک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور لە پەیامێکی تەلەڤیزیۆنیدا، باری نائاسایی راگەیاند و بەشێوەیەکی کاتیش دەسەڵاتی سەربازیی بەسەر وڵاتەکەدا سەپاند.
 
بەگوێرەی یاساکە، "هەموو چالاکییە سیاسییەکان، لەنێویاندا ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەنجوومەنی نێوخۆ، پارتە سیاسییەکان و دامەزراوە سیاسییەکان قەدەخەن". 
هەروەها دەبێت هەموو میدیا و بڵاوکراوەکان لەژێر کۆنترۆڵی سەربازیی وڵاتەکەدا بن.
 
سەرۆکی کۆریای باشوور، لەپەیامەکەیدا، لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەی بە هەوڵی کودەتا تۆمەتبارکرد و گوتیشی "ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی وڵاتەکەیە لە هەڕەشەکانی کۆریای باکوور." 
 
دوای راگەیاندنی دۆخی نائاسایی، هێزێکی تایبەتی سوپای وڵاتەکە رەوانەی باڵەخانەی پەرلەمان کران لە شاری سیئۆلی پایتەخت. ئەمە جگە لەوەی هێزێکی زۆری پۆلیسیش لە چواردەوری پەرلەمان بڵاوەیان پێکراوە و رووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەتەوە. هێلیکۆپتەری سەربازیش لە سەربانی باڵەخانەی پەرلەمان جێگیر کراوە. 
 
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دۆخی کۆریای باشوور، جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی بایدن لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکەن. 
 
 
تێکچوونی دۆخی کۆریای باشوور، لەدوای ئەوە دێت کە پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە (پارتی هێزی گەلی کۆریای باشوور) کە سەرۆکی کۆریای باشووریش سەر بە پارتەکەیە، لەگەڵ بە‌هێزترین پارتی ئۆپۆزیسیۆن (پارتی دیموکراتی کۆریای باشوور)، لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتووی وڵاتەکە بووە کێشەیان و سەرۆکی کۆریای باشوور، لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی بەوە تۆمەتبار کرد کە دەیانەوێت بە کەمکردنەوەی بودجە، وڵاتەکە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی کۆریای باکوور لاواز بکەن. 
 
هەروەها سەرۆکی کۆریای باشوور دەڵێت، "ئەنجوومەنی نیشتمانیمان بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ تاوانباران و دیکتاتۆرەکانی پرۆژەیاساکان کە ئامانجیان لەکەدارکردنی سیستمی ئیداری و دادوەریی وڵاتەکەمانە."
 
پەرلەمانی وڵاتەکەش لە دژی بڕیارەکە کۆبووەوە و بڕیاری "بلۆک کردنی" بریارەکەی سەرۆکی دا.
 
بڕیارەکە چەندین کاردانەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا. 
 
باڵیۆزخانەی چین لە وڵاتەکە بە هاووڵاتییانی گوت"بە وریاییەوە" هەڵسوکەوت بکەن. 
 
هەروەها جێگری گوتەبێژی کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە لەبارەیەوە رایگەیاند،"لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی کۆریای باشوور دەکەین و ئامۆژگاری سەرجەم هاووڵاتییانی بەریتانیا دەکەین، بۆ زانیاری نوێ چاودێری رێنوێنی گەشتیاری بەریتانیا و گوێڕایەڵی بەرپرسانی نێوخۆ بکەن". 
 
ستیڤانی دوژاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "نیگەرانین لە دۆخەکە و لە نزیکەوە چاودێریی دەکەین." هەروەها راشیگەیاند، "دۆخەکە بە خێرایی تەشەنە دەکات." 
 
رووسیاش لەوبارەیەوە رایگەیاند، "دۆخەکە جێگەی نیگەرانییە و لە  نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین". 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوەڕێ دەکرێت ساڵی 2024 ببێتە گەرمترین ساڵ کە لە هەسارەی زەویدا تۆمار کرابێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان: تاوەکو ساڵی 2050 گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر 75٪ی دانیشتووان دەبێت

نەتەوە یەکگرتووەکان لە دیاردەی بە بیابانبوون لە جیهان نیگەرانە و دەڵێت، پێویستە بە شێوازێکی دیکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت. هۆشداریش لە گۆڕانی کەشوهەوا دەکات دەڵێت، لە 25 ساڵی ئایندەدا لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا زیانی بۆ 75٪ی دانیشتووانی جیهان دەبێت.