لە ئیسپانیا بەهۆی وشکەساڵییەوە نرخی رۆنی زەیتوون دوو هێندە بەرزبوووەتەوە

12-09-2023
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
سوپەرمارکێتێکی شاری مەدرید.
سوپەرمارکێتێکی شاری مەدرید.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئیسپانیا وشکەساڵی کاریگەری لەسەر بەرهەمی زەیتوونی ئەمساڵ هەبووە و ئەمەش وایکردووە، نرخەکەی دوو هێندە زیاد بکات.
 
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، سوپەرمارکێتێکی شاری مەدریدە. هاوشێوەی مارکێتەکانی دیکەی ئیسپانیا، خەڵک بەدوای رۆنی زیتووندا وێڵن.
 
ئانا هاووڵاتییەکی ئیسپانییە و دەڵێت، "پێم وابێت ئەوە شێتانەیە کە نرخەکەی ئەوەندە گران بووە، دەزانم ئەو رۆنە پێویستە، بەڵام مانای نییە تەنیا لەبەر ئەوەی خەڵک پێویستی پێیەتی، نرخەکەی گران بکەیت".
 
لە هەندێ لە مارکێتەکانی ئیسپانیا، رێنمایی هەیە کە بۆ هەر کەسێک تەنیا دەتوانێت سێ بوتڵ بکڕێت.
 
ئێستا نرخی هەر لیترێک رۆنی زەیتوون لە ئیسپانیا 10 یۆرۆیە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو، نرخەکەی 115٪ بەرز بووەتەوە.
 
ئیسپانیا 45٪ی رۆنی شلی زەیتوونی جیهان بەرهەم دێنێت. بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی ئیسپانیا، پار، ئەو وڵاتە 662 هەزار تۆن رۆنی زەیتوونی بەرهەم هێناوە، بەڵام لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا تەنیا 265 هەزار تۆن بەرهەمی هەبووە.  
 
بەرزبوونەوەی نرخی رۆنی زەیتوون خواستیشی لەسەر زیادکردووە. هەفتەی رابردوو، باندێکی دزی، بایی 500 هەزار دۆلار رۆنیان لە مارکێتەکان دزی.
 
لویسیا هاووڵاتییەکی دیکەی ئیسپانییە و ئاماژە بەوە دەکات، "وەک خۆم، دەتوانم ئاماژە بەوە بکەم کە نرخەکە زۆرە. دۆخەکە وایکردووە نرخی رۆنەکە زۆر بەرز بێتەوە. بە راستی نازانم چی بڵێم". 
 
بەگوێرەی ئاژانسی کەشناسیی یەكێتیی ئەوروپا، پار گەرمترین ساڵی ئیسپانیا بووە کە لە مێژوودا تۆمار کرابێت و بەهاری ئەمساڵیش گەرمترین و وشکترین بەهاری ئیسپانیا بووە. تەممووزی ئەمساڵیش چوارەم گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بنکەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران. وێنە: AFP

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی: ئێران نزیکە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA)، رایگەیاند، ئێران ئەوەندە دوور نییە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی. ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێران شوێنی گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا کرد.