ڤیدیۆ؛ بوومەلەرزە لە کرواتیا دەیان چاڵ لە زەویدا دروستدەکات

11-03-2021
بژار زوبێر @BBashqaly
یەکێک لەو چاڵاوانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەوە لە کرواتیا دروستبووە. وێنە: AFP
یەکێک لەو چاڵاوانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەوە لە کرواتیا دروستبووە. وێنە: AFP
نیشانەکردن بوومەلەرزە لە کرواتیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کرواتیا بەهۆی کاریگەریی بوومەلەرزەوە ژمارەیەک چاڵی گەورە لە زەویدا دروستبوون. 
 
بوومەلەرزەکە رۆژی 3ی ئەم مانگە بە گوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە دووریی 40 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای شاری زاگرێبی پایتەختی ئەو وڵاتە روویدابوو، لە دەرەنجامی ئەوەش لە رۆژانی دواتردا نزیکەی 100 چاڵی چێوە بازنەیی دروستبوون کە تیرەی هەندێکیان لە 10 مەتر زیاترە و قووڵاییان دەگاتە 15 مەتر.
 
بەگوێرەی زانایانی جیۆلۆجی، هۆکاری دروستبوونی ئەو چاڵانە بۆ جۆری خاکەکە دەگەڕێتەوە کە بەردی کلسی و رێژەیەکی زۆری ئاوی ژێر زەویی تێدایە.
 
ئەمە جاری یەکەمە لە کرواتیا رۆچوونی زەوی بەم شێوەیە رووبدات و لە جیهانیشدا بە دیاردەیەکی دەگمەن دادەنرێت.
 
بەپێی زانیاریی ئاژانسە هەواڵییەکانی جیهان، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تونس.

32 کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن لە تونس ئازاد کران

32 کۆچبەر کە زۆرینەیان هاونیشتمانى هەرێمى کوردستانن لە تونس ئازاد کران، دواى ئەوەى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئەو وڵاتەوە دەستگیر کرابوون، 14 کۆچبەرى دیکەیان کە بەندکراون، چاوەڕێى بڕیارى داواکارى گشتى ئەو وڵاتەن.