سەربەخۆییخوازێکی کەتەلۆنیا داوای لێبووردن دەکات

10-06-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن ئیسپانیا کەتەلۆنیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جێگری سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا داوای لێبووردن لە حکومەتی مەدرید دەکات لە بەرامبەر ئەو گشتپرسییەی کە بۆ سەربەخۆیی کەتەلۆنیا کردییان و گوتی: "هەوڵە تاکلایەنەکان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی  بەدەستنایەن و نەخوازراویشن".
 
پیدرۆ سانشێز, سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لێبووردن لە زیندانیانی کەتەلۆنی بە دوور نازانێت، داوا لە خەڵکی ئیسپانیا و کەتەلۆنیا دەکات لێبووردە و میهرەبان بن لەگەڵ یەکدی، چونکە دەڵێت تەنیا لێبووردەیی و تێگەیشتن لەو قەیرانانە رزگاریان دەکات، کە لە 2017ەوە لە دوای گشتپرسییەکەی کەتەلۆنیا رووبەڕووی بوونەتەوە.
 
پێدرۆ سانشێز لە بوێنس ئایرس لە ئەرژەنتین قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد، داوای لە خەڵک ترس و گومانیان لە لێخۆشبوون نەبێت لەو بەرپرسانەی دەستیان لە گشتپرسییەکەی ئەیلوولی 2017 هەبوو، سانشێز دەڵێت: "دەبێت هەوڵی ئێمە بە ئاراستەی پێکەوەژیان بێت. بەبێ هیچ گومانێک، هەوڵدان بۆ ئەو ئامانجە هێندە دەهێنێت."
 
رۆژی دووشەممە ئۆریۆل خونکێراس، جێگری سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیا، کە لەسەر ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی خراوەتە زیندان، داوای لێبووردنی لە حکومەتی مەدرید کرد. خونکێراس گوتی کە ئەو گەیشتووەتە ئەو باوەڕەی هەوڵە تاکلایەنەکان بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی "نە بەدەستدێنن و نە خوازراویشن."
 
خونکێراس یەکێکە لە 9 بەرپرسەی کەتەلۆنیا، کە لەسەر گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیا دەستگیرکراون و لە ئۆکتۆبەری 2019دا بەتۆمەتی گەندەڵی و خراپبەکارهێنانی سامانی گشتی خرایە زیندانەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو هاونیشتمانییەکە کە ئاژانسی تاوانی نیشتمانیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە

دوو هاونیشتمانی بە بردنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا بە تاوانبار ناسێندران

دوو کوردی دانیشتووی بەریتانیا لە دادگەیەکی ئەو وڵاتە دانیان بەوەدا نا کە خەڵکیان بە قاچاخ بردووەتە ئەو وڵاتە. ئاژانسی تاوانی نیشتیمانیی بەریتانیا دەڵێت، قاچاخچییەکان چەندین ئۆفەری جیاوازیان پێشکێش بە کۆچبەران کردووە و زۆربەی کۆچبەرەکانیش گەیشتوونەتە بەریتانیا