رووداو دیجیتاڵ
دەزگایەکی کەشناسیی ئەورووپی دەڵێت، ئاداری ئەمساڵ گەرمترین ئادار بووە لە مێژووی تۆمارکراوی جیهاندا، هەروەها دەیەم مانگ بووە لەسەر یەک کە پلەی گەرمای تێدا بەرزبووەتەوە. پلەی گەرمای دەریاکانیش گەیشتووەتە ئاستێکی بەرزی "شۆکهێنەر".
لە حوزەیرانی پار بەدواوە، هەموو مانگێک ریکۆردی پێشووی گەرمای خۆی شکاندووە، مانگی ئاداری ئەمساڵیش بەو شێوەیە بووە.
دەزگای گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، مانگی ئادار، گەرمای تێکڕای زەوی بەراورد بە ئادارەکانی ساڵانی 1850 تاوەکو 1900، کە ئەو ماوەیە بە پێوەری پێش شۆڕشی پیشەسازی دادەنرێت، 1.68 پلەی سیلیزی بەرزتربووە.
سامانتا بورگس، جێگری بەڕێوەبەری دەزگای کۆپەرنیکۆس ئاماژە بەوە دەکات، پلەی گەرمای مانگی ئادار تەنیا 0.1 پلە لە ئاستی پێوانەیی پێشوو بەرزتربووەتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی مەترسییە، ئەوەیە کە بەرزبوونەوەی گەرما لە سەرانسەری جیهان بەردەوامە.
چەندین بەشی بەرفراوانی جیهان لە مانگی ئاداردا، پلەی گەرمایان بەرزتربووەتەوە، لە ئەفریقاوە تاوەکو گرینلاند، ئەمریکای باشوور و ئەنتراکتیکا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ