دەکرێت ئەمریکا 10 هەزار سەرباز لە ئەورووپا بکشێنێتەوە

08-04-2025
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەکرێت ئیدارەی ترەمپ نزیکەی 10 هەزار سەرباز لە ئەورووپا بکشێنێتەوە، ئەوە بە گوێرەی میدیای ئەمریکی.
 
رۆژی سێشەممە، 08ـی نیسانی 2025، میدیای ئەمریکی لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی وڵاتەکەی و ئەورووپییەوە بڵاویکردەوە، دەکرێت ئیدارەی ترەمپ لە داهاتوویەکی نزیکدا 10 هەزار سەربازی ئەمریکا لە ئەورووپا بکشێنێتەوە. 
 
دوای دەستپێکردنی هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە شوباتی 2022، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا نزیکەی 30 هەزار سەربازی رەوانەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئەورووپا کرد، ئەوەش وەک رێکارێک بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ئەورووپا.
 
دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی لە 20-1-2025، ئیدارەکەی لە هەوڵدا بووە کۆتایی بەو جەنگە سێ ساڵییە بێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە. 
 
ترەمپ بەردەوام رەخنەی لە ئەندامانی ناتۆ گرتووە بەوەی بودجەی زیاتر لە توانا سەربازییەکانیان خەرج ناکەن؛ ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت وڵاتانی ئەورووپا بەرپرسیارێتی زیاتر لەئەستۆبگرن بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی خۆیان و تەنیا پشت بە توانا سەربازییەکانی ئەمریکا نەبەستن. 
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، نزیکەی 100 هەزار سەربازی ئەمریکا لە ئەورووپا جێگیرکراون کە نزیکەی 70 هەزاریان بە ماوەیەکی درێژمەودا جێگرکراون و 35 هەزارەکەی دیکەش بەشێوەیەکی کاتی و بەهۆی جەنگی ئۆکرایناوە زیادکران. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بنکەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران. وێنە: AFP

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی: ئێران نزیکە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی

بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی (IAEA)، رایگەیاند، ئێران ئەوەندە دوور نییە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی. ئەمەش لەکاتێکدایە، ئێران شوێنی گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرا کرد.