لە کرواتیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەکرێت

05-07-2020
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کرواتیا
بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کرواتیا
نیشانەکردن کرواتیا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە گەرمەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کرواتیا دەکرێت و هیچ بەرچاوڕوونییەکیش نییە ئاخۆ کام پارت ئەگەری زۆرە ببێتە براوەی ئەم هەڵبژاردنە.
 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە کرواتیا هاوکاتە لەگەڵ هەڵکشانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەتایبەتی دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە سنوورەکانیان بەڕووی وڵاتانی دیکەی ئەورووپی کردەوە و رێکارەکانی قەدەخەی هاتووچۆیان کەمکردووەتەوە.
 
نزیکیی پارتەکان وایکردووە بانگەشەی هەڵبژاردن لەنێوان پارتەکان گەرموگوڕتربێت. ئەندری پلێنکۆڤیچ، سەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کرواتیا دەڵێت "ئەمە کاتێکە لەبەردەم کەسانی متمانەپێکراو، بەرپرس، خاوەن زانیاری و کەسانی بەهرەمەند. کەسانی خاوەن دەستکەوت بەردەوامدەبن لە کارکردن لەسەر گەشەی ئابوورییەکی تەندروست، بوژانەوەیەکی خێرای ئابووری، زیادکردنی مووچەی مامناوەند و کەمترین مووچە و مووچەی خانەنشینی".
 
ئەگەر راپرسییەکان ببنە راستی، هاوپەیمانیی لیبراڵی بەسەر پارتەکەی سەرۆکوەزیران بە جیاوازییەکی کەم سەردەکەوێت. پارتی سۆشیال دیموکرات لەگەڵ چەند حیزبێک خۆی لێکداوەتەوە، هاوپەیمانییەکیان بەناوی هاوپەیمانیی نوێبوونەوە دروستکردووە.
 
داڤۆر بێرناردیک، سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکرات دەڵێت "بەرنامەی هاوپەیمانیی نوێبوونەوە، باشترین چارەسەرە بۆ کێشەی هاووڵاتییانی ئەم وڵاتە. ئێمە ئەمەمان سەلماندووە و خاوەن باشترین تیمین. ئاسۆیەکی روون بۆ داهاتوو و پلانێک بۆئەوەی ئەم وڵاتە لەم قەیرانە دەربهێنن، فەراهەم دەکەین".
 
لە ئەگەری ئەوەی هیچ پارتێکی کرواتی نەیتوانی زۆرینەی 151 کورسییەکەی پەرلەمان بباتەوە، دەبێت حکومەتێک بە هاوپەیمانی پێکبهێنرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە