رووداو دیجیتاڵ
لە ئەڵمانیا "کتێبێکی باڵکێش" بڵاودەکرێتەوە کە نووسەرەکەی کوردە. ناونیشانی کتێبەکە باسی بەرازێک دەکات کە خێرا دەفڕێت.
ژیان بەدرخان، نووسەری کتێبەکەی دەڵێت، لە راستیدا ناوەڕۆکی "کتێبەکەم باسی بەراز ناکات، بەڵکو ناوی بەرازم وەک سیمبولێک بەکارهێناوە." دەشڵێت، "کتێبەکەی چیرۆکی مەرگەساتی ژیانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان و زەحمەتیی کۆچکردنیان بۆ ئەوروپا دەگێڕێتەوە".
ژیان بەدرخان کە خاوەنی سێ کتێبە، میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو، باسی کتێبەکەی کرد و هۆکاری بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی بە زمانی ئەڵمانی ئاشکراکرد و گوتی، "کتێبەکەم بۆیە بە ئەڵمانی نووسی، بۆئەوەی کۆمەڵگەی ئەڵمانی بە ئاسانتر لە ئێمە بگات و کولتوور و هونەر و ژیانی کوردی رۆژئاوای کوردستان بناسن و بزانن ئێمە بە چ مەرگەساتێک تێپەڕیوین و چۆن گەیشتینە وڵاتی ئەوان، لەمەش ژمارەی ئەو کتێبانەی باسی کوردی رۆژئاوا دەکەن بە زمانی ئەڵمانی زۆر کەم و دەگمەنن".
ژیان بەدرخان روونیکردەوە، ژمارەیەکی زۆر کورد لە ئەڵمانیا هەن نازانن بە زمانی کوردی بخوێننەوە و بنووسن، بۆیە ئەو کتێبە بۆ ئەوانیش زۆر باشە کە مێژوو و کولتووری خۆیان باشتر بزانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ